From Wikipedia, the free encyclopedia
تاھیر یەحیا (١٩١٦ لە تکریت − ١٩٨٦) کەسایەتی سیاسیی عێراقییە، دووجار بووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، جاری یەکەم لەماوەی ١٩٦٣–١٩٦٥ بوو وە جاری دووەمیش بۆ ماوەیەکی کورت لە ١٩٦٧–١٩٦٨ بوو. تاھیر دەرچووی کۆلێژی سەربازییە لە زانکۆی بەغدا. تاھیر لەچەندین پلە و پۆستی سەربازیدابوو، ھەروەھا لەساڵی ١٩٦٨ وەزیری بەرگری بوو.
تاھیر یەحیا | |
---|---|
تاهیر یەحیا, ساڵی ١٩٦٥ | |
٢٦ەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق سێیەم و هەشتەم سەرۆکوەزیرانی کۆماری عێراق | |
لە پۆستدا بووە ١٠ تەممووز ١٩٦٧ – ١٧ تەممووز ١٩٦٨ | |
سەرۆک کۆمار | عەبدولڕەحمان عارف |
پێشینە | عەبدولڕەحمان عارف |
پاشینە | عەبدولڕەزاق نایف |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ – ٦ی ئەیلوولی ١٩٦٥ | |
سەرۆک کۆمار | عەبدولسەلام عارف |
پێشینە | ئەحمەد حەسەن بەکر |
پاشینە | عارف عەبدولڕەزاق |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ١٩١٦ تکریت |
مردن | ١٩٨٦ بەغدا |
نەتەوە | عێراقی |
پارتی سیاسی | حیزبی یەکێتیی سۆسیالیستی عەرەب |
ھاوسەر(ەکان) | ئامینە ڕەشید |
منداڵ(ەکان) | زوهەیر, مەنال, نەوال, ئیبتیهال, غەسان, غەزوە, وە جەمال |
نیشتەجێ | بەغدا |
لەساڵی ١٩٦٨، سەرۆکی ئەوکاتی عێراق عەبدولسەلام عارفی ئاگادرکردەوە لەکودەتای بەعسییەکان بەڵام عارف ھیچ ھەڵوێستێک نانوێنێت. دوای حەفتەیەک کودەکاتە ڕوویدا، لەھەمان بەیانی ئەو ڕۆژەدا عارف دیپۆرتکرایەوە بۆ تاھیر یەحیاش دەستگیرکرا. ماوەی سێ ساڵان تاھیر لەزیندان ژیانی بەسەربرد، دواتر ئازادکرا بەڵام بەزیندانیکردن لەماڵەکەی تا کۆتایی ژیانی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.