![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8c/New_Animation_Sieve_of_Eratosthenes.gif/640px-New_Animation_Sieve_of_Eratosthenes.gif&w=640&q=50)
بێژنگی ئەراتۆستێن
From Wikipedia, the free encyclopedia
بێژنگی ئەراتۆستێن یان تۆڕی ئەراتۆستێن (بە ئینگلیزی: Sieve of Eratosthenes) لە بیرکاریدا، ئەلگۆریتمێکی سادەیە بۆ دۆزینەوەی ژمارە سەرەتایییەکان کەلکی لێ وەردەگیرێت. ئەراتۆستێن زانایەکی یۆنانی کۆن بوو کە داھێنەری ئەم ئەلگۆریتمەیە و بە ناوی خۆیەوە ناسراوە. بۆ بەکارھێنانی ئەلگۆریتمی بێژنگی ئەراتۆستێن ئەم ھەنگاوانە پەیڕەو بکە: (وا دابنێ دەمانھەوێت ژمارە سەرەتایییەکانی نێوان ١ تا ١٠٠ دیاری بکەین)
- لە ١ تا ١٠٠ ژمارەکان ڕیز بکە.
- ھێمای × لەسەر ١ دابنێ (واتە یەک وەلا بنێ)
- ژمارەی ٢ دەور بدە و ھێمای × لەسەر چەندجارەکانی دوو دابنێ.
- ئەو ژمارە سەرەتایییەی دوای ٢ دێت دەور بدە و ھێمای × لەسەر چەندجارەکانی دابنێ و وەلایان بنێ.
- بگەڕێوە ھەنگاوی چوارەم.
- ھەتا ئەو جێگایەی ژمارەیەکی سەرەتایی مابێت و چەندجارەکانت وەلا نەنابێت، درێژە بەم کارە بدە.
- لە کۆتاییدا ھەموو ئەو ژمارانە دەور بدە کە ماونەتەوە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8c/New_Animation_Sieve_of_Eratosthenes.gif/320px-New_Animation_Sieve_of_Eratosthenes.gif)