بێن ١٠ دژی گەردوون
From Wikipedia, the free encyclopedia
بێن ١٠ دژی گەردوون (بە ئینگلیزی: Ben 10 Versus the Universe) فیلمێکی ئەنیمەیشنی خەیاڵی ئەمریکییە و لە ساڵی ٢٠٢٠ بەرھەم ھێنراوە، لەسەر بنەمای پاڵەوانی بێن ١٠ دروست کراوە، کە دەتوانێت لە ڕێگەی کاتژمێرە بۆشایییەکەیەوە خۆی بگۆڕێت بۆ بێگانەیەکی سەرسووڕھێنەر. فیلمەکە لە دەرھێنانی ھێنریکی جاردیم و جۆن مەکینتایرەوەیە، ڕۆڵەکان بریتیین لە و تارا سترۆنگ و مۆنتسیرات ھێرناندێز و چەندانی تر کە ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. لەم فیلمەدا بێن تێن بە بۆشایی ئاسماندا دەگەڕێت بۆ ئەوەی ھەڕەشەیەکی نوێ بوەستێنێت کە ھەسارەکە دەخاتە وێرانکارییەکی تەواوەوە. فیلمە نوێیەکەی بێن ١٠ لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠ بە فەرمی لەلایەن کارتۆن نێتۆرکەوە ڕاگەیەندرا.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/e/e5/Ben_10_Versus_the_Universe-_The_Movie_poster.jpeg/220px-Ben_10_Versus_the_Universe-_The_Movie_poster.jpeg)