بێللا چاو
گۆرانییەکی فۆلکلۆری ئیتاڵی دژ بە فاشستی / From Wikipedia, the free encyclopedia
"بێلا چاو" (گۆکردنی ئیتاڵی: [ˈbɛlla ˈtʃaːo]; "ماڵئاوا جوانی") گۆرانییەکی فۆلکلۆری ئیتاڵییە کە بۆ خۆپیشاندان لەلایەن ئێش و ناڵەی ئافرەتانی کارکەر لە کێڵگەی برنج دروستبووە، کارکەرانی کێڵگەکان ئەم گۆرانییەیان ئەگووت لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩ بۆ خۆپیشاندان دژی باری سەختی کارکردن لە کێڵگەکانی باکووری ئیتاڵیا. گۆرانییەکە گۆڕا بۆ سروودێکی نیشتیمانی دژ بە فاشستی لەلایەن پارتیزانەکانی ئیتاڵیا لە نێوان ١٩٤٣ و ١٩٤٥ لەکاتی بەرگری ئیتاڵیا، بەرگری پارتیزانەکانی ئیتاڵیا دژی هێزەکانی نازی ئەڵمانی لە داگیرکردنی ئیتاڵیا، وە، لەکاتی جەنگی شارستانی ئیتاڵیا، پارتیزانە ئیتاڵییەکان کێشەیان لەگەڵ کۆماری کۆمەڵایەتی ئیتاڵیای فاشت و هاوپەیمانە ئەڵمانییەکانی هەبوو. گۆرانییەکە بە چەندان زمانی دیکە گووتراوەتەوە وەک سروودێک بۆ ئازادی و بەرگری و دژ بە فاشستی.