بورج
From Wikipedia, the free encyclopedia
بورج (لە عەرەبییەوە: برج) تاوەر (لە ئینگلیزییەوە: Tower) یان کەلوو ساختمانێکە کە ھەموو کات بەرزاییەکەی لە پاناییەکەی زۆرترە. زۆر جاران وەک ھێما بە مەبەست دروست دەکرێت، بورجەکان تایبەتمەندی خۆیان ھەیە، ھەریەکەیان بۆکاری تایبەت دروست دەکرێن، لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زۆڕینەیان بەمەبەستی گەیاندن دروست دەکرێت، بەھۆی ھەبونی ئامێڕی بێ تەل، جگە لەمە توانا و دەسەڵاتی وڵاتەکەی پێ نیشان دەدرێت.
لەبنەڕەت دا بورجەکان ھەر بە باڵاخانە پۆڵێن دەکرێن چونکە وەک ئەوان دەردەکەون، بەڵام ھاوڵاتی تێدا نیشتەجێ ناکرێت، بەلکو بەمەبەستی تایبەتی دروست دەکرێن، کاری سەرەکی بورجەکان چاودێریە ئەمیش بەھۆی بەرزی و بڵندی قەبارەکەیەتی، وەک چاودێری دەریا و زەڕیاکان، و چاودێڕی ئاسمان و جولەی فڕۆکەکان و چاودێڕی سەربازی و زۆڕ جاریش بەھۆکاری ڕامیاری دروست دەکرێت تا وەکوو وڵاتەکە توانای خۆی لە بواری ھێز و ھونەر و ئەندازە و بەھێزی شارەکانی نیشان بدات.
بورج دەکرێت لە شێوەی پەیکەرێکی ھونەری خۆی بنوێنێت، یان لەپاڵ تەڵارێکی بەرزەوە دروست بکرێت یانیش لە بانی باڵاخانەیەکەوە دروست بکرێت بۆ نیشاندانی ڕووی باڵاخانەکە.