گیانکییەتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
گیانکییەتی یان ئەنیمیزم (بە ئینگلیزی: Animism “گیان، ژیان” لە لاتینییەوە)[1] [2] بریتییە لە باوەڕبوون بە بوونی ڕۆحەکان کە ھەر سیستەمێکی زیندوو، بوونەوەر، یان تەنانەت ماددەیەکی بێ گیان ھەندێک جار خاوەنی جۆرێک لە ڕۆحە وەک بەرد، ڕووەک، ھەروەھا لە دیاردە سروشتییەکان وەک برووسکە، و تەنانەت لەناو تایبەتمەندییە جوگرافییەکان وەک شاخ و ڕووبارەکاندا.[3] ئەنیمیزم لە ئایینە نەتەوەییەکان باو بووە، بەڵام دەتوانرێت لە شینتۆ، ھیندۆسی، میتافیزیکی سۆفیگەری، سیخی و نیوپاگانیزمدا بدۆزرێتەوە.
بە درێژایی مێژووی ئەورووپا، زۆرێک لە فەیلەسووفەکان ئەگەری ڕۆحیان لە ئاژەڵ و مرۆڤ و ڕووەکدا لەبەرچاو گرتووە، بەڵام ئەو لێکدانەوە پەسەندکراوەی ئێستا لەلایەن ئێدوارد بێرنێت تایلۆرەوە لە سەدەی نۆزدەھەمدا پەرەی پێدراوە.[4]
سەرەڕای لێکچوونەکانی نێوان تۆتێمیزم و ئەنیمیزم، وەک تیم ئەنگۆڵد دەڵێت، تیشک دەخاتە سەر تاکە بوونەوەرە ڕۆحییەکان کە یارمەتیدەرن بۆ بەردەوامبوونی ژیان، لەکاتێکدا تۆتێمیزم دەڵێت سەرچاوەیەک ھەیە کە بنەما بۆ ژیان دابین دەکات وەک زەوی، یان باوباپیران. ھەندێک لە گرووپە ئایینییە نیشتمانییەکان وەک ڕەسەنەکانی ئوسترالیا مەیلیان بۆ تۆتێمیست ھەیە، بەڵام ئینویتەکان لە ڕوانگەی خۆیانەوە زیاتر گیانکییەتین (ئەنیمیستن).[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.