From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەمین کوڕی عەبدال باسۆرە نووسەر، زانا و شاعیری کوردی قەفقاسی ڕوسیا بوو. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦ لە گوندی یەمانچایر لە ناوچەی قەرس کە ئەو کاتە لەژێر دەستی ڕووسیا بووە ھاتووەتە دونیاوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٦٤ لە یەریڤان کۆچی دوایی کردووە.
ئەمینی عەبدال | |
---|---|
بە کوردی: Эмине Ә'вдал | |
لەدایکبوون | ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦ Yemençayır، تورکیا |
مردن | ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٦٤ ساڵ ژیاوە) یەریڤان، ئەرمەنستان | (٥٧
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی کوردی، زمانی ئەرمەنی، زمانی ڕووسی |
زمانی نووسین | زمانی کوردی، زمانی ئەرمەنی |
پیشە | نووسەر |
شوێنی کارکردن | National Academy of Sciences of Armenia |
پەروەردە | زانکۆی یەریڤانی حکومی |
پلەی ئەکادیمی | candidate of philology |
ئەندامی حیزبی | پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت |
ئایین | ئێزیدی |
ئەندامی | یەکێتی نووسەرانی یەکێتی سۆڤیەت |
تەمەنی سێزدە ساڵ بووە لە دوای جەنگی جیھانیی یەکەم دایک و باوکی زێدی باوباپیرانیان بەجێ ھێشتووە و خۆیان لە پەلاماری تورکە کەمالییەکان ڕزگار کردووە. ئەمین لە ساڵی ١٩٢٠ وەکو گەلێ لە منداڵە ئاوارەکانی کوردستانی عوسمانی لە مردن ڕزگاری دەبێت بەوەی لە ھەتیوخانەی ئەمریکییەکان لە شاری ئەلێکساندرۆپول (لینینەکان)ی بەخێو دەکرێ. لە ساڵی١٩٢٣ ئەمین ڕوو دەکاتە شاری تفلیس و لەلای مامی دەژی. خوێندنی قوتابخانەی سەرەتایی و خانەی پەروەردە تەواو دەکات و دەگەڕێتەوە ئەرمەنستان. لە ساڵی ١٩٢٦ دەستی بە مامۆستایەتی کرد لە گوندەکانی ئێزدی سەر بە ناوچەی چیایی ئەلەگەز. لە ساڵی ١٩٣١ دەبێتە قوتابیی لە بەشی زمانناسی زانکۆی یەریڤان و لە ساڵی ١٩٣٦ تەواوی دەکات. لەو کاتەدا (١٩٣١) دەبێتە یەکێک لە ئەندامانی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ڕیا تازە خەریکی نووسینی وتار و بڵاوکردنەوەی دەقی ئەدەبی میللی (فۆلکلۆر) دەبێت.
بەبێ ئەوەی واز لەو جموجۆڵییە ڕۆشنبیرییەی بێنێت جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سەر خوێندنی باڵا. ماوەیەک خەریکی خوێندن و لێکۆڵینەوە دەبێت لە ئەدەبی کوردیدا تا لە ساڵی ١٩٤٤ دکتۆرای لە ئەدەب وەرگرتووە. ماوەیەک بووەتە مامۆستا لە زانکۆی یەریڤان، لە پاشان کراوە بە کارگەری زانستی لە ئەکادیمییەی ئەرمەنستان و خەریکی کوردناسی بووە بەتایبەتی لە ئەنتۆگرافیا و فۆلکلۆری کوردی کۆڵیوەتەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.