ئەرژەنتین
وڵاتی باڵادەست لە ئەمریکای باشوور / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەرژەنتین، ناوی فەرمی کۆماری ئەرژەنتین (بە ئیسپانی: República Argentina) دووەم گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەمریکای باشوورە، وڵاتێکی فیدراڵییە کە لە ٢٣ ھەرێم پێکھاتووە، لەگەڵ شارێکی ھاوبەش بۆ ھەموو ھەرێمەکان بە ناوی بوێنس ئایریس کە بە گەورەترین و پایتەختی ھەموو ھەرێمەکان دەناسرێت. ئەرژەنتین بە ھەشتەمین وڵاتی گەورەی جیھان ھەژمار دەکرێت، بە چوارەمین وڵات دادەنرێت لە نێو ئەو وڵاتانەی بە ئیسپانی ئاخاوتن دەکەن، ئەمیش دوای مەکسیک و کۆلۆمبیا و ئیسپانیا، و گەورەترین وڵاتی ھەموو جیھانە کە بە زمانی ئیسپانی ئاخاوتن دەکات لە ڕووی ڕووبەرەوە. ڕووبەرە کیشوەرییەکەی بریتییە لە زنجیرەچیاکانی ئەندێز لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، ئەرژەنتین سنووری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ پاراگوای و بۆلیڤیا و ئوروگوای لە باکوور، چیلییش کەوتۆتە ڕۆژاوا و باشووری، دوورگەکانی فۆڵکلاند (مالڤێناس) و دوورگەکانی جۆرجیای باشوور و ساندویچی باشوور وەک بەشێک لە دوورگەکانی ئەرژەنتین بانگ دەکرێت، بەڵام شانشینی یەکگرتوو داوای ھەموو ئەم دوورگانەی لە ئەرژەنتین کردەوە کە پێشتر بەشێک بوون لە ئیمپڕاتۆریەتەکەی، بەڵام بە گوێرەی ڕێککەوتنامەی جەمسەری باشوور وەک دوورگەکانی جەمسەری باشوور ناسێندران.
República Argentina کۆماری ئەرژەنتین |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
دروشم: En unión y libertad "لە یەکێتی و ئازادیدا" |
||||||
سروود: Himno Nacional Argentino | ||||||
پایتەخت | بۆینس ئایرێس 34°36′S 58°23′W | |||||
زمانە فەرمییەکان | ئیسپانی | |||||
ئیسپانی، ئیتاڵی | ||||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | سپێ پێست، ھیندی | |||||
دەوڵەت | کۆماری فیدڕاڵ | |||||
- | سەرۆک کۆمار | کریستینا فێرناندێز | ||||
وەرگرتنی سەربەخۆیی | ساڵی ١٨١٦ لە ئیسپانیا | |||||
ڕووبەر | ||||||
- | ٢٫٧٢٦٫٨٩٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢" مایلی چوارگۆشە |
|||||
- | ئاو (%) | ١٫١ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ٤٧٬٣٢٧٬٤٠٧ | ||||
دراو | پێزۆ (٤٢١٧ ) |
|||||
ناوچەی کاتی | ٣- | |||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | ar. |
ئەرژەنتین بە دووەمین وڵاتی ئەمریکای لاتینی ھەژمار دەکرێت بۆ بەرزیی گەشەی ئابووری و کۆی داھاتی تاکەکەس، و ئەرژەنتین ئەندامە لە کۆمەڵەی ٢٠ و ٣٠ بۆ بەرزیی داھاتی تاکەکەسی، و لە بانکی جیھانی بە ئاستی مامناوەندی بۆ داھاتی تاکەکەسی دادەنرێت.