توێژینەوەی زانستی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئۆرگانیزمە زیندووەکان From Wikipedia, the free encyclopedia
ژینگەناسی یان ئیکۆلۆژی (بە ئینگلیزی: Ecology) لقێکی ژینناسییە کە بە لێڕوانین و توێژینەوەی پێوەندییەکانی ژینەوەر لەگەڵ ئاقاری ژیان و شێوازی ژینی ھەرکام لە گیانلەبەران لە زاگەیاندا، دەپەرژێ.[1]
ژینگەناسی زانستی لێکدانەوەی کارلێکەکانی نێوان گیانداران و ژینگەکانیانە. بەم بۆنەوە دەکرێ بڵەین کە ژینگەناسی کۆنترین زانستی مرۆڤە. مرۆڤە سەرەتاییەکان بۆ دۆزینەوەی خۆراک و شوێنی دژمنەکانیان پێویستییان بەم جۆرە ژینگەناسییە بووە. تەنانەت وەرزێرە سەرەتاییەکانیش بۆ ناسین و بەڕێوەبردنی سەرچاوە زیندووەکانی خۆراک و ماڵی کردنی ئاژەڵەکانیان پێویستییان بەم زانستە ھەبووە. ئەم ژینگەناسە سەرەتاییانە بەردەوام خەریکی ناسینی گیاندارانی جۆراوجۆ و بڵاوەیان لە ژینگەدا بوون تا بە قازانجی کۆمەڵگاکەیان بجووڵنەوە. بەم جۆرە ژینگەناسییە، ژینگەناسی کاربەرانەیە و ئێستاکەش ژینگەناسە کاربەرەکان، ھۆگری ئەم جۆرە بابەتانەن:
چۆن دەتوانین سەرچاوە خۆراکییە زیندووەکان لە وەزەنی دژمنەکانیان بپارێزین؟
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.