From Wikipedia, the free encyclopedia
عیسای شور (١٠ی کانوونی دووەمی ١٨٧٥–١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤١[1]) بیرکارێکی ڕووسی بووە و زۆربەی ژیانی لە ئەڵمانیا کاری کردووە. لە زانکۆی بەرلین خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٠١ دکتۆرای بەدەستھێناوە، لە ساڵی ١٩٠٣ بووەتە وانەبێژ و دوای مانەوەی لە زانکۆی بۆن، لە ساڵی ١٩١٩ بووەتە مامۆستا.
شور بە چەندین بەرھەمی گرنگ بۆ تیۆریی گرووپ و تیۆری نوێنەرایەتی درێژە بە کارەکانی مامۆستاکەی فرۆبینیۆس دەدات. جگە لەوەش ئەنجامە گرنگەکان و بەڵگەی ڕەسەنی ئەنجامە ناسراوەکانی نزیکەی ھەموو لقەکانی جەبر کلاسیک و تیۆری ژمارە بڵاوکردەوە. بەرھەمە کۆکراوەکانی[2] بەڵگەی ئەوەن. لەوێدا دەتوانرێت کارەکانی لەسەر تیۆری ھاوکێشە یەکگرتووەکان و زنجیرە بێکۆتاکان بدۆزرێتەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.