From Wikipedia, the free encyclopedia
باوکی فیدا عیماد دین ئیسماعیلی کوڕی عومەری کوڕی کەسیری کوڕی زۆئی کوڕی کەسیری کوری زەرعی قورەیشی (بە عەرەبی: أبو الفداء عماد الدين إسماعيل بن عمر بن كثير بن ضوء بن كثير بن زرع القرشي) ناسراو بە ئیبن کەسیر زانایەکی موسوڵمانە باوکی عمر بن كثير وتاربێژی مزگەوتی جامع بوو لە شاری بەسرە و بنچینەی دەگەڕێتەوە بۆ بەسرە دواتر بۆ شام کۆچیان کردوە.
لە سووریا لە ساڵی ٧٠٠ھ لە گوندی «مجدل» لە شاری «بصری» ل ەناوچەی «سھل حوران» کە دەکاتە «درعا» ی ئێستا لە دایک بووە پاشان چوونە دیمەشق لە ساڵی ٧٠٦ھ کە تەمەنی پێنج ساڵ بوو.
لە دیمەشق دەستی بە خوێندن کردوە لە سەردەستی زۆرێک لە زانایانی سەردەمی خۆی بە تایبەتی ئیبن تەیمیە کە ماوەیەکی زۆر لای خوێندی و زۆر خۆشی ویست و سودی لە زانستەکەی بینی.
ناکۆکی ھەیە لە بارەی بیروباوەڕییەوە ھەندێک دەڵێن ئەشعەری بووە ھەندێک دەڵێن سەلەفی بووە بەڵام ڕای بەرچاو ئەوەیە کە سەلەفی بوە؛ ئەمەش لە نووسینەکانی دا دەردەکەوێ بەتایبەتی تەفسیری قورئانەکەی و دیاربووە کە لەسەر بیرووباوەڕی مامۆستاکەی (ئیبن تەیمیە) بووە.
لە ڕۆژی پێنج شەمە ٢٦ی شەعبانی ٧٧٤ھ لە تەمەنی حەفتاو چوار ساڵی کۆچی دوایی کرد؛ لە کۆتایی تەمەنی دا ھەر دوو چاووی لە دەست دا. لەکاتێکدا خەریکی نووسینی جامع المسانیدبوو.
ویکیسەرچاوە دەقی ڕەسەنی پەیوەندیدار بەم وتارەی تێدایە: |
Wikisource دەقی ڕەسەنی پەیوەندیدار بەم وتارەی تێدایە: |
Wikisource دەقی ڕەسەنی پەیوەندیدار بەم وتارەی تێدایە: |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە ئیبن کەسیر تێدایە. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیبن کەسیر تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.