ئازا (فیلمی ٢٠١٢)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئازا (بە ئینگلیزی: Brave) فیلمێکی ئەنیمەیشنی سێ ڕەھەندیی خەیاڵی کۆمیدیی ٢٠١٢ە. لەبەرھەمھێنانی ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسارە.[1]لەدەرھێنانی مارک ئەندرێوس و برێندا چاپمان. فیلمەکە پاڵێورا بۆ چەندین خەڵاتی جیھانیی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن، چەندین خەڵاتی گەورەی بردەوە لەوانە خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی ساڵ و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب. فیلمەکە بۆ یەکەمین جار لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی[2]فیلمی سیاتڵ نمایشکرا،[3]لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ و لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە باکووری ئەمریکا نمایشکرا، فیلمەکە پێشوازییەکی باشی لێکرا و لە بۆکس ئۆفیسیشدا سەرکەوتوو بوو، بەجۆرێک تێچوونی فیلمەکە ١٨٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو. لەبەرامبەردا ٥٣٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی داھاتی بووە.[4]
زانیاریی خێرا ئازا, دەرھێنەر ...
دایخە