ئاب
مانگی هەشتەمی ساڵ / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاب (بە عەرەبی: آب) ناوی سوریانیی مانگی هەشتەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣١ ڕۆژی ھەیە. بە ئینگلیزی «ئۆگست» (August (خوێندنەوە) یارمەتی·زانیاری) و بە فەڕانسەیی «ئووت» (Août یان Aout) دەوترێ. ناوی ئەم مانگە لە بنەڕەت دا بە زمانی لاتینی، سێکستیلیس (Sextilis) بووە، چونکا لە ڕۆژژمێری کۆنی ڕۆمی دا شەشەمین مانگ بووە، کە بە مانگی مارس لە نزیکەی ساڵی ٧٣٥ی پێش زایین دا لە ماوەی دەسەڵاتی ئیمپراتۆر ئۆگستۆس دا دەستی پێ دەکرد , لەڕووی کەلووزانیەوە لە ١ی ئاب تا ٢٣ت ئاب مانگی ئاب دەکەوێتە ناو کەلوی شێر وە لە ٢٤ی ئاب تا کۆتایی مانگی ئاب دەکەویتە کەلووی فەریک