Map Graph

قەڵای شێروانە

قەڵای شێروانە. قەڵای شێروانە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکان و دەکەوێتە بەشی باشووری شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و سەر بە پارێزگای سلێمانییە لە هەرێمی کوردستان، بە ماوەی هەشت ساڵ دروست کراوە و لە دوای دروستکردنییەوە چوار جار نۆژەنکراوەتەوە. قەڵای شێروانە جێگایەکی مێژوویی گرنگ و پڕ بایەخە و بووەتە یەکێک لەناوچە گەشتیارییە گرنگەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لەبۆنە نیشتیمانییەکاندا خەڵکی سەردانی دەکەن.قەڵای شێروانە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی کەلارەوە، پێکهاتووە لە سێ نهۆمی سەرەکی، لەوانە، بەشی یەکەم و دووەم پێکهاتووە لە سێ ژووری گەورە و لەکۆمەڵێک ژوور و ڕێڕەو، قادرمە، تاق یاخود ڕەفە، ئاگردان و دوکەڵکێش، نهۆمی سێیەمی قەڵاکە، کە بەکڵاو فەرەنگی ناسراوە، بەهۆی بومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١٧ـەوە ڕووخاوە، بەشێکی زۆری دوو نهۆمەکەی تری قەڵاکەش درزیان بردووە، شوێنەواری گەرمیان سەرقاڵی نۆژەن کردنەوەی شوێنە زیان لێکەوتووەکانن.

Read article
پەڕگە:Sherwana_Castle.jpgپەڕگە:Sherwana_Castle_enterance.jpgپەڕگە:Sherwana_Castle_courtyard.jpgپەڕگە:Sherwana_Castle_museum_1.jpgپەڕگە:Sherwana_Castle_view_from_park_1.jpgپەڕگە:Sherwana_Castle_view_from_park_2.JPG