From Wikipedia, the free encyclopedia
کەریمخانی زەند یەکێکە لە حاکمانی وڵاتی ئێران. کەریم خان لە ھۆزی زەند، لە کورد بوو و دایکیشی لە زەنگنە بووە.
کەریم خانی زەند | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٣ی ئایاری ١٧٠٥ Piruz |
مەرگ | ١ی ئازاری ١٧٧٩ (٧٣ ساڵ ژیاوە) شیراز |
گۆڕ | مۆزەخانەی پارس |
مناڵ | ئەبوولفەتح خان زەند، محەممەد عەلی خان زەند |
باوان | |
خێزان | Zaki Khan |
خانەدان | زەندییەکان |
پلە | شا (١٧٥١–١٧٧٩) |
کەریمخان لە عەشیرەتی زەند لە کورد بوو. بابی ئیناقخانی ناو بووە و ڕەئیسی ئێلی زەند لە کورد بوو و دایکی بەیگوم ئاغا زەنگنە لە زەنگنە بوو. کەریمخان لە دێی «پەری» (پیرۆز) لە ساڵی ١١١٩ی ھ. ق چاوی بە دنیا ھەڵێناوە. کەریمخان لە نەتەوەی لەک ناوچەی مەلایر بووە. کەریمخان لە ساڵی ١١٩٣ – ١١٧٩ حاکمی وڵاتی ئێران بووە و پایتەختی کەریمخان شاری شیراز و لەقەبیشی وەکیلولڕەعایا بووە، پیاوێکی عادڵ، زۆر لە خزمەتی خەڵکدا بووە و زۆر تێکۆشاوە بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک و ئاوەدانیی وڵات.
یەکێک لە بەرچاوترین باڵەخانەکانی دەورەی زەندییە، «ئەرگی کەریمخانە» کە بە ڕووبەری ١٢٨٠٠ میتری چوارگۆشەیە و ژێرخانی ئەو بەنایە ٤٠٠٠ میتری چوارگۆشەیە و لە ناوەندی شاری شیراز ھەڵکەوتووە. دوای ئەوەی کەریمخان شاری شیرازی بە عینوانی پایەتەخت ھەڵبژاردووە ئەو ئەرگەی بۆ شوێنی ژیانی خاووخێزانی دیاری کرد. ئەرگی کەریمخان سێ شانشینی ھەبووە، لە باکوور، ڕۆژاوا و باشوور. شانشینی باکووری، تایبەتمەندی زستان بووە، شانشینی ڕۆژاوا، تایبەت بە بەھاران بووە و شانشینی باشوور، تایبەت با ھاوین بووە. لە کەنار و پشتی ھەر شانشینەوە وەتاغ و داڵانی لێ دروست کراوە لە لای ڕۆژاوای حەسار. تالاری ئەسڵی ئەرگ، مەنزڵی ڕەسمی و جێگای ژیان و حەسانەوەی کەریمخانی زەند بووە.
شەرەکانی کەریم خان بریتی لە دوو بەشن:
لە ئاخری عومریدا نەخۆشی ئازارەباریکەی (سل) گرتووە، بەھۆی پیری کە نزیک بە ٨٠ ساڵ لە عومری تێپەڕیوە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ بێ ھێزتر بووە. کەریمخان دوای ٣٠ ساڵ و ٨ مانگ و ١٢ ڕۆژ حکوومەت کردن لە ١٣ی مانگی سەفەری ١١٩٣ی ھ. ق فەوتی کردووە و دوای فەوتەکەی لە گۆشەی باشووری حەساری ھونەرستانی سەنعەتی نمازی دەینێژن. دوای دەسەڵاتی ئاغا محەممەدخانی قاجار بە سەر شاری شیراز بە دەلیلی کینە و ناخۆشەویستی قەبرەکەی دەداتەوە و ئێسکەکانی دەردێنێ و لە توورەکەی دەکا و دەیبا بۆ تاران و لە کاخی گوڵستان لەژێر پلیکانی ئەو کاخە دەینێژێ ھەتا ھەموو ڕۆژێ بە سەریدا ڕابرێ و پێی لێ بنێ. دەڵێن لە زەمانی ڕەزاخاندا دەریانھێناوەتەوە و بردوویانە بۆ گۆڕستانی تاران و لە وێ ناشتوویانە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەریم خانی زەند تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.