From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیزیس (بە ئینگلیزی: Isis) لە خوداکانی میسرە و خوشک و ھاوسەری ئۆزیریس بوو و لە ئەو منداڵێکیان بوو بە ناوی حۆروس. لە ئەفسانەی ئۆزیریسدا، ئیزیس بە دوای تەرمی ھاوسەرەکەی دەگەڕێ کە بە دەستی براکەیەوە کوژرابوو.
ئیزیس خانمەخوایێکی سەرەکی بوو لە ئایینی میسری کۆندا کە پەرستنەکەی بە درێژایی جیھانی یۆنان-ڕۆم بڵاوبووەوە. ئیزیس یەکەم جار لە شانشینی کۆندا وەک یەکێک لە کاراکتەرە سەرەکییەکانی ئەفسانەی ئۆسیریس ناوزەدا کرا، کە تێیدا برا کوژراوەکەی و مێردەکەی،[1]پاشای ئۆزیریس زیندوو دەکاتەوە و میراتگری بە ناوی حۆروس، بەرھەم دەھێنێت و دەیپارێزێت. گۆمان دەکرێت ئەو، ھەروەک یارمەتی ئۆسیریسی دا، بۆ ناو ژیانی دوای مردن یارمەتی مردووەکان بدات، ھەروەھا ئەو بە دایکی خودای فیرعەون دادەنرا، کە بە حۆروس ھاوشێوە بوو.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.