تۆڕێکی میدیایی کوردی From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆڕی میدیاییی ڕووداو تۆڕێکی میدیاییی کوردییە کە لە بوارەکانی میدیای بینراو و بیستراو (ڕۆژنامە، کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، ڕادیۆ، وێبگە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان) بەرھەمەکانی خۆی لە باشووری کوردستان بڵاو دەکاتەوە.[1]
پێشنیار دراوە کە ڕووداو (وێبگە) بۆ ناو ئەم وتارە تێکەڵ بکرێت. (وتووێژ) لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ پێشنیار کراوە. |
ناوی خۆماڵی | تۆڕی میدیاییی ڕووداو (Tora Mîdyayîya Rûdaw) |
---|---|
بارەگا | |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | ئاکۆ محەممەد |
وێبگە | https://www.rudaw.net/sorani |
پۆرتاڵی ڕووداو تایبەتە بە ھەواڵ و چالاکییەکانی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھان و ئابووری لەپاڵ ئەمەشدا چاوپێکەوتن (ھەڤپەیڤین) و وتار و بیروڕا و بابەتە کۆمەڵایەتیی و وەرزشی لەماڵپەڕەکە بڵاو دەبێتەوە، جگە لەوانە پۆرتاڵەکەی ڕووداو ھەل بە سەردانیکەران دراوە لە بەشی رووداوی تۆ، ئەمەو وێڕای ئەوەی ماڵپەڕەکە بە زاراوەی کورمانجی و سۆرانی بەردەستە و ھاوکاتیش بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و تورکیش ڕووماڵی ھەواڵەکانی دەکات.[3]
کەناڵی ئاسمانی ڕووداو کە بە تایبەتمەندی (HD) پەخشدەکرێت لە سێ مانگی دەستکرد کە ئەوانیش ھۆتبێرد، نایلسات، گالاکسی ١٩.[4] و ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣ یەکەم ڕۆژی کردنەوە کەناڵەکەبوو وەھەروەھا ھاوکاتیش ڕادیۆیەکە کرایەوە، ھاوکات کەناڵەکە لەریگای ڕسیڤەری دیجیتاڵی ناوخۆییش پەخشی ڕاستەوخۆ دەکات.
وێڕای ئەوەی وەک میدیایەکی سەربەخۆ خۆیان ناساندووە، بەڵام چەندین میدیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ڕەخنەیان لە ڕووداو گرتووە، بە سەرچاوەیەکی بڵاوکردنەوەی پڕووپاگەندە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و بەتایبەت سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی دەزانن.[5][6][7][8][9][10]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.