گروپێکی کوڕی کۆریای باشوور From Wikipedia, the free encyclopedia
بی تی ئێس یان بانگتان بۆیس (بە کۆری:방탄소년단) (بە ئینگلیزی: BTS یان Bangtan Boys) تیپێکی کوڕانە لە کۆریای باشوور پێکھاتووە لە حەوت ئەندام، لە شاری سیئۆل لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە. مەبەست و ناوەڕۆکی گۆرانییەکانیان بەزۆری بریتییە لە بابەتە کۆمەڵایەتییەکان و باس لە کەسایەتی، پەیوەندییە کەسی و کۆمەڵایەتییەکان، کێشەی قوتابییە ھەرزەکارەکان، خۆشویستنی خودی خۆت، دۆڕان و تاکگەرایی دەکات.
گرووپەکە پێکدێت لە چەند کوڕێک یەکەم ئەلبوومیان دەرکرد بە ناوی ٢ کووڵ ٤ سکووڵ (ساڵی ٢٠١٣) لەڕێگەی کۆمپانیای بیگ ھیت ئینتەرتەینمێنت. دواتر ھەستان بە دەرکردنی چەند ئەلبوومێکی بچووک لەوانە: جوانترین ساتەکان لە ژیان، بەشی ٢ (ساڵی ٢٠١٥)، جوانترین ساتەکان لە ژیان:گەنج بۆ ھەمیشە (ساڵی ٢٠١٦)، و باڵەکان (ساڵی ٢٠١٦)، کە بووە ھۆی ئەوەی بۆ یەکەمجار ناویان بچێتە تۆماری بیلبۆرد ٢٠٠ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە یارمەتیدەر بوو بۆ دامەزراندنی ناوبانگی بی تی ئێس وەک گرووپێکی ھۆشیار لەلای کۆمەڵگا. ئەلبوومی باڵەکان بووە یەکەم ئەلبوومی بی تی ئێس کە یەک میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە کۆریای باشوور. لەدوای ساڵی ٢٠١٧، گرووپەکە چووە ناو بازاڕی مۆسیقای نێودەوڵەتی، ئەو گرووپە کۆرییە چووە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژمارەی پێوانەیی شکاند لە زۆری فرۆشەکانی، بوون بە یەکەم گرووپی کۆریی بە وەرگرتنی بڕوانامە لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازی تۆماری ئەمریکی (RIAA) بە گۆرانی (Mic Drop)
وە لەگەڵ یوونیسێف کەمپینێکیان بڵاو کردەوە بەناوی داڕێژە:Love Yourself کە بەھۆی ئەم کەمپینەوە بە ھەزاران کەس خۆیان دۆزییەوەو ھیوایان بۆ ژیان گەڕایەوە؛ وە ئەلبومێکیان بەم ناوەشەوە بڵاوکردەوو.
ھەروەھا شوگا کە ڕاپەری گرووپەکەیە بڕە پارەیەکی زۆری تەرخان کرد بۆ تووشبوانی کۆڤید١٩.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بی تی ئێس تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.