یەکێتی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی سروشت (بە ئینگلیزی: IUCN) یەکەم ڕێکخراوی ژینگەیی جیھانە کە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٨ دامەزراوە. [3] [4] [5] گەورەترین ڕێکخراوە لە جیھاندا لە ڕووی زانیاری سروشتەوە و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری گلاند لە سویسڕایە و زیاتر لە ٢٠٠ میری و ١٠٠٠ ڕێکخراوی نامیری و نزیکەی ١٠٫٠٠٠ خۆبەخش لەخۆدەگرێت لە ١٦٠ وڵاتی دەوروبەری جیھان، کارەکانی لەسەر بنەمای توێژینەوەی زانستی و یەکخستنی ھەوڵەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییە نەرێنییەکان لە سروشت لە ڕێگەی تۆڕێکەوە کە لەلایەن ١١٠٠ کارمەند و ٦٢ فەرمانگە پشتگیری دەکرێن کە لەلایەن میری(حکومەت) و کۆمپانیاکانەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت، ڕێکخراوەکە چاودێرێکی فەرمییە لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتییەکە ساڵانە لیستی سووری ئەو جۆرە گیاندارانە کە مەترسی لەناچوونیان ھەیە بڵاودەکاتەوە.
دروشم | یەکگرتن بۆ ژیان و بژێوی |
---|---|
دامەزران | ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٨ فۆنتاینبلۆ, فەڕەنسا |
جۆر | ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی |
ئامانج | پاراستنی سروشت, جۆراوجۆری زیندوو |
ئۆفیسی سەرەکی | گلاند, سویسڕا |
ناوچەکانی خزمەت | لە سەرانسەری جیھاندا |
ئەندامان | ١٫٤٠٠ |
کەسایەتییە گرنگەکان | برۆنۆ ئۆبەرلێ (بەڕێوەبەری گشتی) ڕەزان ئەلموبارەک (سەرۆک)[1] |
داھات | ١٤٠.٧ ملیۆن فرەنکی سویسری / ١٤٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٩)[2] |
کرێکاران | زیاتر لە ٩٠٠ (لە سەرانسەری جیھان) |
وێبگە | www |
پێشووتر ناسرابوو بە | یەکێتی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی سروشت |
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.