ھەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فیدراسیۆنێکە کە بەرپرسەکانی لەسەر ئاستی فیدراڵی (نیشتیمانی) و ویلایەتی و ناوخۆیی لەلایەن ھاووڵاتیانی ئەم وڵاتە ھەڵدەبژێردرێن. لەسەر ئاستی نیشتمانی سەرۆک بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە لە ڕێگەی کۆلێژی ھەڵبژاردنەکانەوە ھەڵدەبژێردرێت. ئەمڕۆ زۆرجار ئەندامانی ئەم مەجلیسانە بەپێی دەنگی جەماوەری دەوڵەتەکەیان دەنگ دەدەن. ھەموو ئەندامانی ئەنجومەنی یاسادانانی نیشتمانی (کۆنگرێس) ڕاستەوخۆ ھەڵدەبژێردرێن. ھەروەھا لەسەر ئاستی ویلایەتەکان چەندین نووسینگەی ھەڵبژێردراو ھەن و ھەر ویلایەتێک پارێزگارێکی ھەڵبژێردراو و دەسەڵاتێکی یاسادانانی ھەیە. سیستەمی ھەڵبژاردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پرۆسەیەکە نزیکەی ساڵێک دەخایەنێت. ھەروەھا پۆستی ھەڵبژاردە لە ئاستی ناوخۆیی وەک شار و شارۆچکەکاندا ھەیە. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی جێنیفر لاولێس، مامۆستای زانستە سیاسییە ئەمریکییەکان، ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٢دا ٥١٩ ھەزار و ٦٨٢ بەرپرسی ھەڵبژێردراوی ھەبووە.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.