From Wikipedia, the free encyclopedia
هێرشەکانی مزگەوتی کرایستچرچ دوو تەقەکردن تیرۆریستی مەسیحی بوون لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٩، بۆ سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایستچەرچ لە نیوزلەندا.[1]هێرشەکان لەلایەن چەکدارێکی تاقانە ئەنجامدراوە کە لە کاتی نوێژی هەینیدا چووەتە ناو هەردوو مزگەوتەکە، کاتژمێر ١:٤٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە مزگەوتی ئەلنوور لە گەڕەکی ڕیکارتۆن دەستیپێکردووە و کاتژمێر ١:٥٢ی پاشنیوەڕۆ لە ناوەندی ئیسلامی لینوود بەردەوام بووە.[2][3][4] لە ئاکامدا ٥١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٠ کەسیش بریندار بوون.[5][6]
چەکدارەکە ناوی برێنتۆن هاریسۆن تارانتی تەمەن ٢٨ ساڵە و خەڵکی ئوسترالیایە. دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسەوە کەوتە خوارەوە و لەکاتی لێخوڕینی بۆ مزگەوتی سێیەم لە شاری ئاشبێرتۆن دەستگیرکرا. باڵادەستی سپی پێست و توندڕەوی مەسیحی بوو.[7][8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.