ھۆشە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھۆشە یا ھشەک لێھاتوویییەکی فیزیۆلۆژیایییە لە ئۆرگانیزمەکاندا کە دراوەگەلی پێویست دەخاتە بەردەستیان بۆ ئەوەی بە دەوروبەری خۆیان بزانن.
پێنج ھشەک
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/14/Five_senses.jpg/640px-Five_senses.jpg)
پێنچ ھشەک بەمانەی خوارەوە ئەوترێ کە لە کۆنەوە ناسراون:
- «بینایی»یا «ھۆشەی بینین» ھەستکردنە بە ڕووناکی و وێنەی شتەکان لە ڕێی چاوەوە (ophthalmoception = بەوێنەزانی)،
- «ژنەوایی»یا «ھۆشەی بیستن» ھەستکردنە بە دەنگ لە ڕێی گوێچکەوە (audioception = بەدەنگزانی)،
- «چێژایی»یا «ھۆشەی چەشتن» ھەستکردنە بە تام لە ڕێی زمانەوە (gustaoception = بەتامزانی)،
- «بۆنایی»یا «ھۆشەی بۆنکردن» ھەستکردنە بە بۆن لە ڕێی لووتەوە (olfacoception = بەبۆنزانی)،
- «ساوایی»یا «ھۆشەی ساویان» ھەستکردنە بە تەنی شتەکان لە ڕێی پێستەوە (tactioception = بەتەنزانی).
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھۆشە تێدایە. |
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.