گەلی ئێران From Wikipedia, the free encyclopedia
گەلانی ئێرانی یان خەڵکانی ئێرانی[1][2] دەستەواژەیەکە کە لە لایەن پان ئیرانیستەکان ساز کراوە بۆ ئاماژەکردن بەو خەڵکانە کە بە باوەڕی ئەوانە دەبێت گرووپێکی نەتەوەیی بە ئەژمار بێن. پان ئێرانیستەکان نەیانتوانیوە پێناسەیەکی ساغ و متمانەپێکراو بۆ ئەم دەستەواژە دابین بکەن؛ چۆنکە دەستەواژەکە لەلایەک ئەو گەلانەی لەخۆ دەگرێت کە بە یەکێک لە زمانە ئێرانییەکان دەدوێن،[3] بەڵام لەلایەکی دیکە تورکە ئازەربایجانییەکانیش کە بە تورکیی ئازەربایجانی دەدوێن و جەماوەرێکی گەورەشیان لە ئێرانی ھەنووکەیی ھەیە لە گەلانی ئێران دەزانرێن. بۆیە لە سەر بەکارھێنانی ئەو دەستەواژەیە ھاودەنگییەکی تەواو نییە و زۆرتر وەکوو چەمکێکی بەکارھێنراو لەلایەن ئایدیۆلۆژیای پان ئێرانیزم دەڕواندرێت.
پان ئێرانیستەکان ھەروەھا داوا دەکەن کە لە ھیندۆکوشەوە ھەتا ئەنادۆڵی ناوەڕاست و لە ئاسیای ناوەڕاستەوە ھەتا دەریای فارس، دەبێت وەکوو سەرزەویی نەتەوە ئێرانییەکان بە ناوی بە ناوی ئێرانی مەزن یان ئێران-زەمین ناو بنرێت.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.