نەتەوەیەکن لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەژین From Wikipedia, the free encyclopedia
گیلەکەکان نەتەوەیەکن کە لە باکووری وڵاتی ئێران نیشتەجێن. بە وڵاتی گیلەکەکان گێڵان دەڵێن کە ئێستا پارێزگەیەک لە پارێزگەکانی ئێرانە. گیلەکەکان لەگەڵ مازەندەرانییەکان، تاڵشەکان و ھەروەھا کوردەکان پەیوەندی نەتەوەیی و زمانیی نزیکیان ھەیە.[1]
گیلەکەکان بە زمانی گیلەکی کە وێنەیەتیی زۆری لەگەڵ زمانی کوردی و بەتایبەت کوردیی باشووری ھەیە، دەدوێن.[2]
حەشیمەتی گیلەکەکان لە نێوان ٣ ھەتا ٤ ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت (بێجگە لە گیلەکەکانی دوور لە وڵات) ئەوانەی لە خۆ دەگرێت کە لە لێواری باشووریی دەریای کاسپیەندا دەژین.
گیلەکەکان ھەتا سەردەمی سەفەویەکان حکوومەتی سەربەخۆیان بووە، بەڵام لەو سەردەمەوە تا بە ئێستا بەشێک لە ناوچەکانی ژێردەستی حکوومەتی ناوەندیی ئێرانن. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە ساڵانی شەڕی جیھانیی یەکەم، شۆڕشی جەنگەل لە وڵاتی گیلان ڕووی دا و بۆ ماوەیەکی کورت حکوومەتێکی سۆسیالیستی لە ناوچەی گیلان دامەزرا.
لە ساڵانی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێرانیش لە ناوچەی گیلان ناوەندێک دامەزرا بە ناوی ناوەندی پڵانکردنەوەی حکوومەتی فیدرالی بۆ گیلان کە خوازیاری فیدیراڵی کردنی ناوچەی گیلان بوو.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.