گرووپێکی نیۆفاشیزم و ڕەگەزپەرستی تورک From Wikipedia, the free encyclopedia
گورگە بۆرەکان (بە تورکی: Bozkurtlar)،[9] بە ناوی فەرمی کانۆنەکانی ئایدیاڵیست (بە تورکی: Ülkü Ocakları)،[10][11] ڕێکخراوە و بزاڤێکی ڕاستی توندی سەر بە پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستە.[10] ئەم ڕێکخراوە بە پارتێکی ناسیۆنالیزمی ڕەگەزپەرست[2][1] و نیۆفاشیزم[3][4] دەناسرێت. لقی گەنجانی گورگە بۆرەکان، پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵ حیزبی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستیی تورکیا ھەیە و وەکوو ھێزەکانی ئەم حیزبە دەناسرێن.[7][8][12][13]
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
گورگە بۆرەکان | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | Ülkü Ocakları |
ناوی دیکە | Bozkurtlar |
ماوەی چالاكی | ١٩٦٨ - ئێستا |
ناوچەکانی چالاکی | تورکیا، قوبرسی باکوور، ئەورووپای ڕۆژاوا، سووریا، چین، ئازەربایجان (١٩٩٢–١٩٩٥؛ قەدەغە کراوە)، قەوقازی باکوور (١٩٩٠) |
ئایدۆلۆژیا |
|
ماڵپەر | www.ulkuocaklari.org.tr |
ئەم ڕێکخراوە لە کۆتایی دەیەی ١٩٦٠ زایینی لەلایەن سەرھەنگێکی تورک بە ناوی ئاڵپ ئەرسلان تورکەش دامەزرا. گورگە بۆرەکان لە توندوتیژیی سیاسی کۆتایی دەیەی ١٩٧٠ی تورکیا، لە کاتێکدا ئەندامەکانی لەگەڵ چەکدارە گەریلایەکان و شەڕکەرە چەپەکان شەڕیان دەکرد، بەناوبانگ بوو. زانستیاران وەکوو گرووپێکی مەرگ پێناسەی دەکەن کە زۆربەی توندوتیژی و کۆمەڵکوژییەکانی ئەم چەند سەدەی ئەنجام داوە. بەدناوترین ھێرشیان کە زیاتر لە ١٠٠ کەسی عەلەوی تێدا کوژرا، کۆمەڵکوژیی مەرعەش لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ بوو. ھەروەھا دەگوترێت کە لە کۆمەڵکوژی مەیدانی تەقسیم لە ڕۆژی یەکەمی مانگی ئایاری ١٩٧٧ دەستیان تێدا بووە. لە ساڵی ١٩٨١ یەکێک لە ئەندامانی گورگە بۆرەکان بە ناوی محەممەد عەلی ئاغجا دەیھەویست پاپ جۆن پۆلی دووەم تیرۆر کات بەڵام ئەم تیرۆرە نەیتوانی ئەنجام بدرێت. گورگە بۆرەکان لەلایەن وڵاتان و ڕۆژنامەوانان وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی دەناسرێت.[14][15][16][17][18]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.