From Wikipedia, the free encyclopedia
گوندی كەیمنە یان كێمنە گوندێکە دەكەوێتە بەشی هەورامانی لهۆن لە رۆژهەڵاتی كوردستان.
گوندەکە دەكەوێتە بەشی هەورامانی لهۆن لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لەكۆتا خاڵی سنوری رۆژهەلات و باشووری کوردستان دایە. سەر بە پاوەیە، لە پارێزگای كرماشان. گوندەکە هاوسنورە لەگەڵ هەریەك لەگوندەكانی هانەگەرمڵە (لە باشوور) و بێرواس (لە ڕۆژاوا) وە هەروەها لەسەرسنوری نێوان عێراق ئێران، هاوسنورە لەگەڵ شارۆچكەكانی بیارە[1] و لە تەویڵەی[2] هەورامانی لهۆن دەكەونە باشورریەوە ..وەبە دوری 200كیلۆمەتر لەناوەندی پارێزگای كرماشانەوە دوورە.
گوندەکە دەكەوێتە دامێنی زنجیرە چیاكانی زاگرۆس و بەژمارەیەك شاخ، چیا و كێوی جوان وسەرنج ڕاكێش دەورەدراوە.
ئاووهەوای گوندی كێمنە لەهاویندا مامناوەند و فێنكە، وەلێ لە زستان ساردە و بەفریشی لێ دەبارێت.[2]
پێش شەڕی ئێران و عێراق، گوندەکە ئاوەدان بووە بە خزمەتگوزاری کارەبا، نەخۆشخانە و قوتابخانە هەروەها نزیکەی ٢٥٠ خێزان لێی دەژیان. بەڵام دوای جەنگەکە ئەوا خەڵکی گوندەکە ئاوارەبوون.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.