From Wikipedia, the free encyclopedia
کاترین ئێلیز بلانشێت ناسراو بە کێیت بلانشێت (لە دایک بووی ١٤ی ئایاری ١٩٦٩) خانمەکتەری سینەما و شانۆی ئوسترالیە.[1][2] ئەو بە درێژایی تەمەنی ھونەری دا توانی سەرنجی زۆرێک لە ڕەخنەگران بۆلای خۆی ڕاکێشێ و ھەروەھا خەڵاتگەلێکی زۆر بباتەوە لەوانە: دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، سێ جار خەڵاتی ئەنجومەنی ئەکتەرانی فیلم، سێ جار گۆڵدن گڵۆب و ھەروەھا سێ جار خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی.
کەیت لە ساڵی ١٩٩٦، لە کورتە فیلمێک بەناوی پارکلاندز (Parklands) دەرکەوت. لە ساڵی دواتر، واتە لە ساڵی ١٩٩٧ لە یەکەم فیلمی درێژدا بەناوی ڕێگای بەھەشت دەرکەوت. دواتر بە نواندنی لە فیلمی ئێلیزابێت و ڕۆڵگێرانی ئێلیزابێتی یەکەم توانی ئاوازەی جیھانی بەدەست بێنێت، ھەر بەھۆی فیلمەکەوە خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و بافتای وەرگرت، ھەروەھا یەکەم پاڵێوراوبوونی لەکۆی حەوت پاڵێوراوبوونی خەڵاتی ئۆسکار بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠١٤، لە فیلمی ئەڤیەیتەر دەرکەوت، بەھۆی بەشداریکردنییەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت وەرگرت. لە ساڵی ٢٠١٣، بەشداریکرد لە فیلمی جاسمینی شین، ئەم فیلمە لە چەشنی کۆمێدی-درامییە و لە دەرھێنانی وودی ئاڵنە، بەھۆی فیلمەکەوە کەیت خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[3][4]
لە ساڵی ٢٠٠١ و ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئوسترالیا خەڵاتی مێدالیای ڕێزلێنانی پێدرا لەمەڕ کارەکانی.[5] کەیت لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان ناوی ھات.[6] لە ساڵی ٢٠١٨، ئەو بەیەکێک لە گرانترین خانمە ئەکتەرەکانی جیھان دانرا.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.