From Wikipedia, the free encyclopedia
کیۆکۆشین یەکێک لە شێوەکانی کاراتێی کونتڕوڵ نەکراوە. ئەم لقە بەدەستی ماسوتاتسۆ ئۆیاما (١٩٩٤–۱۹۲۳) مامۆستای (بە ڕەچەڵەک کۆریایی) هونەرە جەنگییەکان بونیاد نرا.[1] ئەم لقە لە هێماگەلی جۆراوجۆر سەرچاوەی گرتووە کە لە ئەزمونەکانی ئۆیاما و تەکنیکەکانی دیکەی شێوەکانی کاراتی پێک هاتوە. کیۆکۆشین لە دوو وشەی کیۆکۆ (باڵاترین، کۆتایی) و شین ( ڕاستی، ڕۆح) پێک هاتووە. ئەم لقە سەرەتا ئۆیاما ڕیۆ و ئۆیاما کاڕاتێ جوجیتسۆشی پێ دەوترا. ئەم لقە زۆرتر سوورە لەسەر شەڕی ڕاستەقینەی لە نزیکەوەی بێ پاشەگزێ. لە کیۆکۆشین بۆ کەم کردنەوەی بەرگری بەرانبەرەکە لە لێدانگەلی بەردەوام بە بەکارهێنانی زۆرترین هێز کەڵک وەر دەگیرێ.
دوجۆی ناوەندی ئەم شێوە (وەکو لقەکانی وەرزشی دیکەی ژاپۆن) هونبۆی ناوە و لە ساڵی ١٩٦١ بەدەستی مامۆستا ئۆیاما لە تۆکیۆ بونیاد نرا. دوای کۆچی دوایی ئۆیاما، کیۆکۆشین کاراتی بەبێ دەستکارییەکی ئەوتۆ لە ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان و بەدەستی شاگردە باڵاکانی ئەو ڕێبەری کراوە و پەرەی پێ دراوە.
ئێمە لەش و دڵی خۆمان دەپەروەرێنین کە ڕۆحێکی ڕاسا و لانەدەرمان هەبێ.
بە هێزێکی ڕاستەقینێ تێ دەکۆشین کە ڕۆحێکی لەخۆ بوردوو لە خۆ بخولقێنین. ئێمە ئەوپەڕی لەخۆبوردویی ڕچاو دەکەین. وە ڕێزی پلەکانی سەرتر لە خۆ دەگرین. ئێمە لە توند و تیژی خۆ دەپارێزین. وە بەردەوام لە یادی پەروەردگار تواناین. ئێمە قەت بەخششی مرۆڤ بوون لەبیر ناکەین. هەمووکات بە عقڵ و هێز بیر دەکەینەوە و ئارەزوگەلی کە لە خۆ دوور دەکەینەوە تا گیانمان لە لەشدایە ڕێساکانی کیۆکۆشین کاڕاتێ دەپارێزین و تێ دەکۆشین کە دەستمان بگاتە ڕێگا و ئامانجی ڕاستەقینە.»
لە کیۆکۆشین کاڕاتێ پلەکان و ڕەنگی پشتوێنەکان فەلسەفە و چەمکێکی تایبەتی هەیە کە بە دوای پشتوێنی سپی بە نۆرە بریتین لە:
خوارەوە | ||||||||||||||||||||||
موکیۆ | سپی | |||||||||||||||||||||
کیۆ دە | نارنجی | |||||||||||||||||||||
کیو نۆ | نارنجی | |||||||||||||||||||||
کیۆ هەشت | شین | |||||||||||||||||||||
کیۆ حەوت | شین | |||||||||||||||||||||
کیۆ شەش | زەرد | |||||||||||||||||||||
کیۆ پێنج | زەرد | |||||||||||||||||||||
کیۆ چوار | سەوز | |||||||||||||||||||||
کیوسێ | سەوز | |||||||||||||||||||||
کیۆ دوو | قاوەیی | |||||||||||||||||||||
کیو یەک | قاوەیی | |||||||||||||||||||||
دانی یەک | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی دوو | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی سێ | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی چوار | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی پێنج | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی شەش | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی حەوت | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی هەشت | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی نۆ | ڕەش | |||||||||||||||||||||
دانی ده | ڕەش | |||||||||||||||||||||
سەرەوە |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.