From Wikipedia, the free encyclopedia
کیژان ئیبراھیم خەیات (لەدایکبووی ١٩٨٥ لە سلێمانی عێراق)[1][2] گۆرانیبێژێکی کوردە. کچی ئیبراھیم خەیات ھونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژی خەڵکی سلێمانی. سەرەتا گۆرانی بۆ زنجیرە درامایەک گوتووە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ یەکەمین گۆرانی خۆی بەناوی (بەسە دڵم) بڵاوکردووەتەوە، هەروەھا لە ساڵی ٢٠١٢ یەکەمین ئەلبوومی خۆی بە ناوی (درۆ) بڵاوکردووەتەوە.[3] ھاوسەری زیرەک میرەی شێوەکارە و دوو منداڵی ھەیە.[4]
کیژان ئیبراھیم خەیات کچی ھونەرمەندی ناوداری کۆچکردوو ئیبراھیم خەیاتە. لە ساڵی ١٩٨٥ لەس شاری سلێمانی لەدایک بووە، باوکی ھاندەری گەورەی بووە. لە شاری سلێمانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ بەشی موزیکی لە پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە و ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ کۆلێژی ھونەرە جوانەکان، بەشی بەجێھێنانی موزیکی تەواو کردووە. یەکەم بەرھەمی لە ساڵی ٢٠٠٣ بووە کە گۆرانییەک بوو بۆ تایتڵی زنجیرە درامای "جومعە" لە دەرھێنانی (حوسێن میسری). ماوەیەک دادوەری بەرنامەى خۆشترین دەنگی منداڵان بوو لە کەناڵی "پلیستانک تی ڤی". کیژان تا ئێستا تەنیا یەک ئەلبوومی بەرھەم ھێناوە بە ناوی "درۆ" کە نۆ تراک پێکھاتووە و لە ساڵی ٢٠١٢دا بڵاوکراوەتەوە.
ئەلبۆمی نھێنی دڵ (٢٠١٢)
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.