From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆگەی دراوەی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Computer data storage) کە ھەندێ جار تەنها پێ ئەوترێ کۆگە یا بیرگە، تەکنۆلۆژیایەکە پێکهاتوو لە پارچەکانی کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی تۆمارکردن، کە بۆ ھەڵگرتنی دراوەگەلی دیجیتاڵ بەکار دێ. یەکێکە لە پارچە گرنگ و بنچینەییەکان لە کۆمپیتەرەکاندا. لێکدانەوە و یاریکردن بە دراوەکان کاری یەکەی پێوەئاژۆتنی ناوەندی یا CPU -ە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لە کردەوەدا، کۆگەگەلی خێرا بەڵام گرانبەھا و بچووک لە نزیک و کۆگەگەلی ھێواش بەڵام گەورەتر و ھەرزان لە دوورەوەی CPU -وە دائەنرێن. زۆر جاران بە تەکنۆلۆژیا خێرا و زووبفڕەکان (ئەوانەی لەگەڵ کوژانەوەی کۆمپیتەردا دراوەکانیان ون ئەبێ) ئەوترێ "بیرگە"، لە کاتێکدا کە بە تەکنۆلۆژیا ھەمیشەیی و ھێواشترەکان ئەوترێ "کۆگە"، بەڵام بە پێچەوانەکەشی ھەیە، واتە ئەکرێ جێی ئەم دوو زاراوەیە بگۆڕدرێ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆگەی دراوەی کۆمپیوتەر تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.