From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمەڵکۆژیی قارنێ کوشتنی ٦٨ کەس لە خەڵکی گوندی قارنا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە ڕێکەوتی ٢ی ئەیلوولی ١٩٧٩ بە دەستی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
گوندەکەی قارنێ یان قارنە یان قارنا گوندیکی کوردنشین لە ٧ کیلومتری لە باشووری ڕۆژئاوایی شاری نەغەدەیە کە لە شارستانی نەغەدە کەوتووە.
لە ڕێکەوتی ١ی ئەیلوولی ١٩٧٩ لە وێستگەی پۆلیس لە دووئاو پیکدادانێک لەنیوانی ھێزەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان و ھێزەکانی چەکداری جەوانمەرد کە لە خەڵکی نەغەدە بوون روو داوە کە لە ئەنجامی ١٥ کەس لە چەکدارەکانی جەوانمەرد کوژراونە. بڕێکیش داوا دەکەن کە جەوانمەردەکان چەکدار نەبوونە و بۆ سەردانەوە بۆ بنەماڵەکانیان لە جەڵدیان ھاتبوونە نەغەدە و کەوتبوونە لە بۆسەی دێموکراتەکان. بەدوای گواستنەوەی جەندەکی کوژراوەکان بۆ نەغەدە خەڵکی ئاپۆرەیان دا و ژمارێک لە تورکزمانەکان و خزمەکانی کوژراوەکان دەیانەوێست تۆڵە لە کوردەکانی شار بگرن. بەڵام ڕێسپیەکانی شار بەرەڤانییان کرد و نوای کوشتاری کوردەکانیان گرت بەڵام ئەم دۆخە بوو بە سەبەبی کۆچی کوردەکانی شاری نەغەدە و گوندەکانی دەوروبەری.
عەزیم مەعبوودی (کە بە وتەی مەھدی بەھادوران نوێنەری حوسێنعەلی مونتەزیری٬ ئەو لە بەرپرسەکانی ئەم کۆمەڵکۆژی دەزانێت) بۆ ڕیسپیەکان و کووخای گوندی قارنێ نامەیەک نووسیبوو کە لە نێوی دەڵێت:
بەدوای ئەم نامە خەڵکی ئاوایی لە کۆچکردن پاشگەز بوون و دەڵگەش بوون کە ھەڵمەتێک لە کار نییە. بەڵام لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ١٩٧٩ چوار دوەر لە قارنێ گێڕا و نزیک بە سەعاتێ یەکی نێوەڕوژ٬ نزیک بە سەد کەس کە جڵوبەرگی سوپای پاسدارانیان لە بەر بوو و بە ژ-٣ و قەدارە ھاتن بە ناوی گوندەکە.
مەحموود مەستوورزادە مەلایی گوندی قارنێ کە زانیبوو ئامانجی چەکدارەکان چیە٬ قورئان ھەڵدەگیرێت و لە ئەوان دەیەوێت بۆ شیفاعەتی قورئان لە کوشتاری خەڵک چەوپۆشی بکەن، بەڵام چەکدارەکان ئەیکۆژن و سەرەکەی ھەڵدەبڕێنن. ئەوانەێک کە توانیبوون خۆیان بشارنەوە یان دەربچن گیانی ساغیان بەدەرھێناو و ئەوانەی تر کە ٦٨ کەس بوونە لە ٣ سەعات بەتەواوی کوژراونەتەوە. ئەوانەێک کە دەرچووبوون پەڵامیان بە کێوستانی بوداخ برد. پشتگێریکردنی ھێزەکانی چەکدار لەگەڵ تۆپ و تانک نیشانەیەک بوو کە دەوڵەتی ئیسلامی پشتێوانی ئەم کۆمەڵکوژیە. ھەروەھا نوساندنی نامە بەدەستی عەزیم مەعبوودی بەر لە کوشتار و بەشداریکردنی ناوبڕاو لە کۆمەڵکوژیی خەڵکی قارنێ٬ ڕێک کراو بوونی ئەم ھەڵمەتە بەڕوونی ئاشکرا دەکات.
کۆمەڵکوژیی قارنێ مژاری چیرۆکی چیرۆکە نەنووسراوەکانی قاڕنێ لە کۆمەڵەچیرۆکی لەژێری ئەم ناوە بووە کە خەبات ڕەسووڵی نووسەری کورد بە زمانی کوردی و شێوەزاری سۆرانی نووسیویەتی و لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لەلایەن چاپخانەی کتێبی ئەرزان لە وڵاتی سوێد چاپ و بڵاو کراوەتەوە.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.