کۆمسای (لەدایکبووی ١٤ی ئابی ١٩٩٢ لە سنە) ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردە. سەرەتاکانی دەرکەوتنی بۆ پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەگەڕێتەوە و پێش قۆناغەکانی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە ھێنا. ئەو لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە.[1]
کۆمسای | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان | ١٤ی ئابی ١٩٩٢
چەشنەکان | پۆپ، ڕاپ |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠١٣–ئێستا |
نازناو
ئەو نازناوی «کۆمسای» لەسەر خۆی داناوە و لەبارەی ماناکەیدا وتوویەتی: «کۆمسای ناوی جێژنێکە لە ھەورامانی تەخت، لای گۆڕی پیرشالیاری زەردەشت، ھەموو ساڵێک خەڵک کۆدەبنەوە و بەردێک بەناوی کۆمسای دەشکێنن، لە ماوەی ساڵێکدا ئەو بەردە وەک خۆی لێدێتەوە و دەڵێی نەشکاوە، پێی دەڵێن کۆمسای».[2]
ژیانی سەرەتایی
کۆمسای لە ١٤ی ئابی ١٩٩٢، لە خێزانێکی کورد لە سنە لەدایکبوو و بەوتەی خۆی باوکی خەڵکی باشووری کوردستان و دایکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ئەو لەبارەی ئاستی خوێندنیدا ئاشکرایکردووە کە زانکۆی تەواو کردووە و بەشی بازرگانی و وەرگێڕانی ئینگلیزیی خوێندووە و بۆ بەشی پزیکشی دەخوێنێت.[3]
ژیانی کەسی
کۆمسای ھاوسەرگیری کردووە و لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە وڵاتی یەریڤان، پایتەختی ئەرمەنستان دەژی.[3] ئەو سەبارەت بەوەیکە پەیڕەوی کام ئایینێکە، ڕایگەیاندووە بیروبڕواکەی ھیچ شتێک لە ژیانی کەس ناگۆڕێت[2] و خۆی بە کەسێکی فێمینیزم و ئازاد دەزانێت.[4] کۆمسای ھەروەھا لە وەسفی خۆیدا دەڵێت: «من ھونەرمەندم، خێرخوازم و خوێندەوارم، دوو زانکۆم تەواوکردووە، ئەسترۆلۆژیزانم و ئاشقی مێتافیزیکم، بڕوام بە کارما ھەیە و یۆگا دەکەم و ئازادم، چۆنکە بەپێی سوننەتە دروستکراو و بیرە کۆنەکان ناژیم، ژیانم پاک و سادەیە».[4]
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.