جووڵەی هونەری و زمانی و شێوازی تەلارسازی From Wikipedia, the free encyclopedia
کلاسیزم (بە ئینگلیزی: Classicism) یەکێکە لە رێبازە ئەدەبیەکان و بزاڤە ھونەریەکان لە سەدەکانی پێش زایین تا کۆتایی سەدەی ١٨ زایینی. ڕێبازی کالسیزم لە سەدەی حەڤدەم لە فەرەنسا سەری هەڵداوە، تەنیا ئەدەبی کۆنی بە ئەدەبێکی بەرز دادەنا و ئەدەبی ناوچەیی لە ئەوروپا رەت دەکردەوە. فرانچۆیس دی ماالربێ، یەکەمین رابەری راستەقینەی ئەم ڕێبازە بووە. کالسیزمی کوردی ئەو ئەدەبە کوردییە کۆنەیە، بە شیعرلە سەدەی یازدەهەم تا جەنگی جیهانی یەکەم لەسەر سیستەمی عەروزی نووسراوەتەوە. ئەدەبێک بوو، لەسەر بنج و بناوانی ئەدەبی ئیسلامی و ئەدەبی رەسەنی خۆماڵی دامەزراوە. ئەو ڕێبازی کالسیزمەی لە ئەدەبی کوردیدا بە دی دەکرێت، جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەل ئەو ئەدەبە کالسیزمەی لە ئەوروپا بەدی کراوە. ڕێبازی کالسیزم لە ئەوروپا سەرچاوەی لە ئیلهام وەرگرتووە، لاسایی بۆچونەکانی ئەفالتون و ئەرستۆ و هۆراس بووە و پەیرەو کردنی یاسا و دەستوری یۆنانی و رۆمانییەکان بووە. لە خزمەتی دەرەبەگ بووە و بە شانۆ و چیرۆک و رۆمان و... دەربرراوە. هەرچی شاعیری کوردەکانن، سەرچاوەی بەرهەمەکانیان (دڵ)ە، نووسینەکانیان پڕ سۆز و هەستە، هیچ بنەمایەکی فەلسەفی نییە. شیعر بەلای شاعیرانی (کالسیزمی کوردی) وەک پیشەیەک وابوو، بەهەوڵ و ماندوو بوون، خۆیان فێری هونەری رەوانبێژی و زمان و زاراوەی تر دەکرد. بەتایبەتی کاریگەری سەعدی شیرازی و کەلیمی هەمەدانی و زۆرانی تر بە شیعری کالسیزمی کوردییەوە دیارە. کالسیزمی کوردی لە سەدەی نۆزدە کۆتایی دێت، لە کاتێک کالسیزمی ئەوروپی لە سەدەی هەژدە کۆتایی دێت. واتا کورد ئەدەبی کالسیزمی نییە و وا باشترە پێی بوترێ ئەدەبی کۆن. نمونەی ئەدەبی کوردی کۆن(کالسیزم): گرنگتیرین و یەکەمین شاعیری کالسیزمی کوردی بابا تاهیری هەمەدانییە، بە شێوەزاری لوڕی نووسیویەتی. لە میری ئەردەلان، بە زاری گۆران، محمد عەبدلقاسم ناسراو بە مەالی پەرێشان. لە سەدەی شازدەهەم میرنشینی جزیرە، زاری نووسینی کرمانجی ژووروو بووە، بە تایبەتی شێوەزاری بۆتان. شاعیرانی گەورەی وەک نالی و سالم و کوردی ، هەر سەر بەو ڕێبازەن.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
لە بارەی رەچەڵەکی زاراوەی کلاسیزم چەندین بۆچوونی جۆراوجۆر ھەن:
واتای زاراوەی کلاسیزم قۆناغ لە دوای قۆناغ پەرەی سەندووە و واتای تازەی پەیدا کردوە، لە وانە:
یەکەم جار نووسەری رۆمانی، ئۆلیژیلۆس (Auliscellius)بوو، کە لە سەدەی ٢ی زایین دا، لە کتێبی شەوانی ئەتیکا ئەم زاراوەی بەکار ھێنا. ئەمەش لە دوو شوێنی جیادا:
١- Scripter Classicus واتە: نووسراوی چینی سەرەوە
٢- Proletaries Scriptor واتە: نووسراوەی چینی پرۆلیتاریا
ئەم دوو شێوە بەکارھێنانە، خۆی لە خۆیدا سیفەتێکی چینایەتی دایە ئەدەب: ئەدەبی کلاسیکی دایە پاڵ چینی سەرەوەی کۆمەڵ.
دەستوور و بنەماکانی کلاسیزم لە چەندین سەرچاوەی ئێستەتیکییەوە، کە زۆربەیان سەرچاوەی یۆنانی کۆنن ھەڵێنجراون:
لە ھەمان کاتدا، نووسەرانی مەزنی گریک و رۆمان (پێش لە دایکبوونی مەسیح) وەک: ئەسکیلۆس، ئۆریپید، ھۆمیرۆس... سەرچاوەیەکی دیکەی کلاسیزمی ئەورووپیی بوون کە لە لایەن نووسەرانی ئەورووپای سەردەمی رێنێسانسەوە، تەنانەت ھەر لە پێشتریشەوە لاساییان دەکرایەوە. تەنانەت ھەندێ رەخنەگر وای دەبینن کە ئەدەبیاتی سەردەمی گریک (سەردەمی یۆنان و رۆمانی دێرین) بە کلاسیزمی کۆن دادنرێت، ئەو کلاسیکەی دواتری ئەورووپاش کلاسیزمی نوێیە.
کلاسیزم لە نووسینی ھوونراوە لەلایەن ئەوڕووپیەکانەوە ئارەزووی لەڕوونیە واتە لە پێشوودا لای ئەوڕووپیەکانەوە ھەر چ بەرھەمێکی ڕوون و ئاشکرایی مەبەستەکانی ھەبووایە دەچووە نێو ڕووکاری کلاسیزم ھەر بۆیەش ڕەخنەگری فەڕەنسی بواڵۆ ئاماژەی بەوە کردووە ھەر نووسەرێکی ڕێبازی کلاسیزمی لەبەرھەمەکەی ھەر ناڕوونیەکی تیا بێ ئەوا لەبەر کەم ئەقڵی نووسەرەکەیە کە نەیتوانیوە دەسەڵاتی بەرامبەر بەرھەمەکەی بشکێت.
لە کلاسیزمی کوردی بەوە جیا دەکرێتەوە کە گیانێکی نەتەوایەتی تیایە کە ئەم گیانەش لە شێوەزار و ووڵاتانی تر نەبووە جگە لەم گیانەش نووسەرانی کورد کلاسیزم بەکاردەھێنن بۆ نووسینی بەرھەمی خۆشەویستی و غەزەل و پێداھەڵدان و ئایینی و چەند مەبەستێکی تریش.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کلاسیزم تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.