From Wikipedia, the free encyclopedia
کلاری ئۆیدراوگۆ چالاکوانی مافەکانی ژنانی بورکینافاسۆیە، چالاکییەکانی بەتایبەتە دژ بە خەتەنەکردنی مێیننە. کلاری دامەزرێنەری ڕێکخراوێکە بەناوی (Songmanegre) کە کار بۆ گەشەپێدانی ژنانی وڵاتەکەی دەکات لەڕێگای خستەسەر کاریان، ڕاھێنان و پەروەردەکردن. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر بوێری و چالاکییەکانی.[1]
کلاری لە بورکینافاسۆی لە خێزانێکی کریستیان گەورەبوو، کە ساڵانە دەچوونە ڕێوەڕەسمی حەج.[2] لەسەرەتای ژیانییەوە بڕیاریدابوو لەژیانێکی کریستیانانە بژی، لە ساڵی ٢٠٠٥، چوو بۆ خوێندنی ئینجیل بەگرووپ، لەوکاتەدا ژیانی ئەو گۆڕا بەوەی نەدەبوو ھاوسەرگیری بکات. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ کلاری گەشتیکرد بۆ تۆگۆ، لەوی لەگەڵ ڕاھیبەکان چەند حەفتەیەکی بەسەربرد. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣، خۆشی بوو بە ڕاھیبە لە یائوندێ لە کامیڕۆن.
لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی بورکینافاسۆی وەک باڵیۆزی ئاشتی دیاریکرا، بەھۆی چالاکییە بەردەوامییەکانی لەھەرێی بام کە ناوچەیەکەی ترسناکە بەبوونی گرووپی تیرۆری.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.