کڕکڕە جۆرێک شانەی گرێدەرە، نەرمترە لە ئێسک و سەرچاوەی شانەی ئێسکە.[1]
کڕکڕە شانەیەکی گرێدەری نیمچەڕەقە کە لە میزانشیمی تۆلی سەرچاوە دەگرێ. بە خانەکانی کڕکڕە، کرۆژخانە (کۆندرۆسایت) دەڵێن.
کڕکڕەکان یان بەشێکن لە پێکھاتەی ئەندامەکان، وەک تێخەی لووت، کشکشێ، نای و پەلی گوێ، یان سەری ئێسکەکان لە ناو جومگەدا دەپۆشن. لە سەر یەک جووڵانی ئاسانی ئێسکەکان لە پێناوی کڕکڕەکانە.
لە لەشدا سێ جۆر کڕکڕەمان ھەیە:[2]

  • کڕکڕەی ڕیشاڵی (fibro cartilage) وەک: دیسکی نێوان بڕبڕە
  • کڕکڕەی لاستیکی (Elastic cartilage) وەک: پەلی گوێ
  • کڕکڕەی ڕوون (Hyaline Cartilage) وەک: کڕکڕەی جومگەکان
Thumb
کڕکڕە

ناوەکانی تر

لە زمانی کوردیدا ئەم وشانەش بۆ کڕکڕە بەکار دێت:[3] کرۆچەنە، کرمەچۆڵێ، کڕکڕاکە، کڕکڕاگە، کڕکڕۆکە، قرتێنکە، قڕقڕتۆک، خرمووتە، خرمووچک، زەنگەلۆر، ھەستیکۆژ و...

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.