بواری موگناتیسی یان کادی موگناتیسی، نوسۆکاد (به‌ئالمانی: Magnetfeld و بە ئینگلیزی: Magnetic field) گۆڕەپانێکی ھێزە کە کەرستە یان وردەڵەیەکی مەگنەتیسی یان گۆڕانێک لە کادێکی ئەلەکتریکیدا[1] ھۆی درووستبوونیەتی. بە ھێز خستنەسەر کەرستە مەگنەتیسییەکانی دیکە یان جووڵاندنی بارگە ئەلەکتریکییەکان خۆی نیشان دەدات. کادی مەگنەتیسی لە ھەر شوێنێکدا بە ھەردوو توانا[2] و ئاڕاستە[3] دیاری دەکرێت؛ واتە ئەمە کادێکی ھەڵگرییە.[4]

Thumb
Thumb
Hans Christian Ørsted, Der Geist in der Natur, 1854

بارگەیەکی ئەکەکتریکی دەبێتە ھۆی درووستبوونی کادێکی ئەلەکتریکی[1] و ئەوە پێوەندی ھەیە بە کادی مەگنەتیسی؛ گۆڕانێک لە کادی مەگنەتیسی دەبێتە ھۆی درووستبوونی کادی ئەلەکتریکی و بە پێچەوانە، گۆڕان لە کادی ئەلەکتریکی دەبێتە ھۆی درووستبەنی کادی مەگنەتیسی. پێوەندی تەواوی نێوانی کادی ئەلەکتریکی و مەگنەتیسی و ھەروا تەزوو و بارگەکانی وا ئەوانی لێدرووست ئەبن، بە ھاوکێشەکانی مەکسوێڵ[5] باسدەکرێن. وەک ئەمە نیشانی دەدات، کادی مەگنەتیسی و ئەلەکتریکی ھەردوو دیمانەی یەک شتن کە پێیدەڵێن کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی.[6]

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.