یاریزانێکی تۆپی پێی ئیسپانیە From Wikipedia, the free encyclopedia
ڤینیسیۆس خۆسێ پایژاو دی ئۆلیڤێرا جۆنیۆر (لەدایکبووی ١٢ی تەممووزی ٢٠٠٠)، زیاتر ناسراو بە ڤینیسیۆس جۆنیۆر یان ڤینیسیۆس جر (بە پورتووگالی: [viˈnisjus ˈʒũɲoʁ])،[1] یاریزانێکی پیشەگەری بەڕازیلییە کە یاری بۆ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەکات لە ڕۆلی ھێرشبەردا.
لەدایکبووی ساو گۆنچالۆ، شارێک لە ڕووبەری پەیوەندی بە شاری ڕیۆ دێ ژانێرۆ، ڤینیسیۆس کاروانی پیشەگەری تۆپی پێی دەستیپێکرد لە یانەی فلامینگۆ، کە یەکەم یاری پیشەگەری خۆی ئەنجامدا لە ئایاری ٢٠١٧، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا. دوای چەند ھەفتەیەک، دەنگۆی پەیوەندیکردنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بە یانەی ڕیال مەدرید دەستیپێکرد کە لە دەرئەنجام ڤینیسیۆس پەیوەندی بە یانەکەوە کرد بە بڕی ٤٥ میلیۆن دۆلار.[2]
کاروانی تۆپی پێی ڤینیسیۆس دەستیپێکرد لە ساڵی ٢٠٠٦، کە باوکی ڤینیسیۆس بردە یەکێک لە لقەکانی یانەی فلامینگۆ، لە گەڕەکەکانی موتوا لە ساو گۆنچالۆ کە لێی دەژیا. یانەکە ڤینیسیۆسیان دەستنیشانکرد لە ڕۆڵی باڵی چەپی بەرگری.
لەدایکبووی خێزانێکی ھەژار، ڤینیسیۆس ڕۆیشتە ئەبۆلیچاو لەگەڵ خاڵی، ئولیسێس، بۆ کورتکردنەوەی دووری نینھۆ دۆ ئوروبا. یانەی فلامینگۆ بە شێوەیێکی دارایی یارمەتی خێزانی ڤینیسیۆسیاندا.[3]
لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠، ڤینیسیۆس بەشداری لە وانە فووتساڵەکان دەکرد لە قوتابخانەی فلامینگۆ لە ساو گۆنچالۆ لە کانتۆ دۆ ریۆ، قوتابخانەیەکی بەناوبانگ لە ناوەڕاستی تیتێرۆی.
لە ساڵی ٢٠٠٩، کاتێک ڤینیسیۆس ٩ ساڵ بوو، بەشداری کرد لە تاقیکردنەوەیەکی فووتساڵ لە فلامینگۆ. یانەکە تواناکانی ڤینیسیۆسیان بینی بەڵام چونکە ڤینیسیۆس تەنھا ٩ ساڵ بوو، داوای لێکرا کە ساڵێکی تر بێتەوە. بەڵام، ئەو بڕیاریدا کە دەیویست یاری تۆپی پێ بکات نەوەک فووتساڵ و نەگەڕایەوە. لە ئابی ٢٠١٠، ڤینیسیۆس دەرچوو لە تاقیکردنەوەکانی تۆپی پێی فلامینگۆ.
ڤینیسیۆس یەکەم یاری خۆی بۆ فلامینگۆ ئەنجامدا لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٧ کە لە خوولەکی ٨٢ وەک یاریزانی یەدەگ ھاتە نێو یاریگا لە یاریێکی یەکساندا لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مینیێرۆ (١–١).[4][5] دوو ڕۆژ دواتر، ئەو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە نوێکردەوە لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٢، کە مووچەکەی بە شێوەیەکی دیار بەرزکراوە.[6] ئەم ڕێککەوتنە
یانە | وەرز | خوول | کاس | کیشوەری | ئیتر | گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | ||
فلامینگۆ | ٢٠١٧ | Série A | ٢٥ | ٣ | ٤ | ٠ | ٧ | ١ | ١ | ٠ | ٣٧ | ٤ |
٢٠١٨ | ١٢ | ٤ | ٢ | ٠ | ٥ | ٢ | ١٣ | ٤ | ٣٢ | ١٠ | ||
گشتی | ٣٧ | ٧ | ٦ | ٠ | ١٢ | ٣ | ١٤ | ٤ | ٦٩ | ١٤ | ||
ڕیال مەدرید کاستیا | ٢٠١٨–١٩ | لا لیگا ئاستی پلە دوو | ٥ | ٤ | — | — | — | ٥ | ٤ | |||
ڕیال مەدرید | ٢٠١٨–١٩ | لا لیگا | ١٨ | ٢ | ٨ | ٢ | ٤ | ٠ | ١ | ٠ | ٣١ | ٤ |
٢٠١٩–٢٠ | ٧ | ١ | ٠ | ٠ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ١٠ | ١ | ||
گشتی | ٢٥ | ٣ | ٨ | ٢ | ٧ | ٠ | ١ | ٠ | ٤١ | ٥ | ||
گستی | ٦٧ | ١٤ | ١٤ | ٢ | ١٩ | ٣ | ١٥ | ٤ | ١١٥ | ٢٣ |
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل | ||
---|---|---|
ساڵ | یاری | گۆڵ |
٢٠١٩ | ١ | ٠ |
گشتی | ١ | ٠ |
بەڕازیلی ئاستی تەمەنی ژێر ١٥ سالان
بەڕازیلی ئاستی تەمەنی ژێر ١٧ ساڵان
دەستکەوتە کەسییەکان
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.