From Wikipedia, the free encyclopedia
ژیریی دەستکردی بەرھەمھێنەر یان ژیریی دەستکردی دروستکەر (بە ئینگلیزی: Generetive AI) جۆرێکە لە زیرەکی دەستکرد کە توانای بەرھەمھێنانی دەق، وێنە یان میدیای دیکەی ھەیە لە وەڵامی داواکاریی بەکارھێنەردا.[2] مۆدێلەکانی ژیریی دەستکردی دروستکەر لەو زانیارییەی لە دراوەدایە فێر دەبن و پاشان داتای نوێ دروست دەکەن.[3][4]
ژیریییە دەستکردە دروستکەرە دیارەکان بریتین لە چات جی پی تی، بۆتێکی گفتوگۆیی کە لەلایەن ئۆپن ئەی ئای پەرەی پێدراوە بە بەکارھێنانی مۆدێلی زمانی زگماکی جی پی تی- ٣ و جی پی تی- ٤.[5] و بارد، بۆتێکی گفتوگۆی دروستکراوی گووگڵ کە بە بەکارھێنانی مۆدێلی بنەڕەتی لێم دا دروست کراوە. لە نێوان ئەو مۆدێلانەی زیرەکی دەستکرد کە ھونەر دروست دەکەن، دەتوانین باسی ستەیبڵ دیڤیووژن، میدجۆرنی، و داڵ- ئی بکەین.[6]
ژیریی دەستکردی بەرھەمھێنەر پۆتانسییەلی بەکارھێنانی ھەیە لە چەندین بواردا لەوانە ھونەر، نووسین، پەرەپێدانی نەرمەکاڵا، چاودێری تەندروستی، دارایی، یاریکردن، بازاڕکردن و مۆدە.[7][8] لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٢٠دا، وەبەرھێنان لە ژیریی دروستکەردا زیادی کرد، کۆمپانیا گەورەکانی وەک مایکرۆسۆفت، گووگڵ، و بایدو مۆدێلی generative AI یان پەرەپێدا، لەگەڵ چەندین کۆمپانیای بچووکتر.[9][10][11] بەڵام نیگەرانی ھەیە سەبارەت بە ئەگەری خراپ بەکارھێنانی ژیریی دەستکردی دروستکەر، وەک دروستکردنی ھەواڵی ساختە یان ساختەکردن بەشێوەیەکی قووڵ، کە دەتوانرێت بەکاربھێنرێت بۆ فێڵکردن یان دەستکاریکردنی خەڵک.[12]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.