نۆیەم مانگی ڕۆژژمێری کۆچی From Wikipedia, the free encyclopedia
مانگی ڕەمەزان (بە عەرەبی: رَمَضَان) نۆیەم مانگە لە ڕۆژژمێری کۆچیدا، و ئەو مانگەیە کە تێیدا قورئان بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد دابەزی.
ڕۆژووگرتن لە ڕەمەزاندا یەکێکە لە پێنج کۆڵەکەکانی ئیسلام. موسڵمانان لە هەڵاتنی خۆرەوە تا ئاوابوونی خۆر بەڕۆژوودەبن. بەپێی ئیسلام، قورئان نێردرایە نزمترین پلەی بەهەشتەوە و بە وەحیی لەڕێی جوبرەئیلەوە نێردرا بۆ پێغەمبەر محەممەد. پێغەمبەر محەممەد فەرموویەتی کە هەموو دەرگاکانی بەهەشت کراوە دەبن و دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن لەم مانگەدا.[1] یەکەم ڕۆژی مانگی شەووال، کە مانگی داهاتووە، جێژنی ڕەمەزانە.
ڕۆژژمێری کۆچی ڕۆژژمێرێکی هەیڤییە: مانگەکان ئەو کاتە دەستپێدەکەن کە یەکەم هیلالی مانگێکی یەک شەوە دەبینرێت. لە ئەنجامدا، ساڵی کۆچی ١٠ یا ١١ ڕۆژ کورتترە لە ساڵی خۆری و هیچ ڕۆژێکی لێ زیاد و کەم نابێت.[kurdish-alpha 1] ڕێکەوتی خەمڵێنراوی سەرەتا و کۆتایی ڕەمەزان لە سعودیە، بەپێی ڕۆژژمێری ئوممەلقورا،[2] بریتین لە:[3]
AH | First day (CE/AD) | Last day (CE/AD) |
---|---|---|
١٤٣٩ | ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ | ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ |
١٤٤٠ | ٦ی ئایاری ٢٠١٩ | ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ |
١٤٤١ | ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ | ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ |
١٤٤٢ | ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ | ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ |
١٤٤٣ | ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ | ١ی ئایاری ٢٠٢٢ |
١٤٤٤ | ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٣ | ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ |
شەوی قەدر لە کۆتا دە ڕۆژی مانگەکەدا ڕوودەدات.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.