From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک دەکەوێتە ٢١ی شوباتی ھەموو ساڵێک. ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرامبەر فرەزمانی و فرەفەرھەنگی لە جیھاندا. ئەم ڕۆژە یەکەمجار لە ١٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن ڕێکخراوی یونێسکۆوە ڕاگەیەندرا. ساڵی ٢٠٠٨یش ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە پیشان دا و ساڵی ٢٠٠٨یشی کردە ساڵی نێودەوڵەتیی زمانەکان.
ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی لە ڕۆژی بزاڤی زمانی ساڵی ١٩٥٢ی بەنگلادیش (ڕۆژھەڵاتی ئەوسای پاکستان بەر لە سەربەخۆیی)ەوە سەرچاوەی گرتووە. ساڵی ١٩٥٢ ژمارەیەک قوتابیی زانکۆی داکا کە دژی سیاسەتی زمانیی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایییان دەردەبڕی، بە دەستی ھێزەکانی پۆلیس و سوپای پاکستان کوژران.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.