From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆدۆلفۆ چیاری ڕۆبلێس (١٥ی تشرینی دووەمی ١٨٦٩ لە شاری ئاگوادولسی - ١٦ی ئابی ١٩٣٧ لە شاری مۆنرۆڤیا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا) سیاسەتمەداری پەنەمانی پارتی لیبراڵی نیشتمانی بووە.
ڕۆدۆلفۆ چیاری | |
---|---|
بە ئیسپانی: Rodolfo Chiari Robles | |
لەدایکبوون | ١٥ی تشرینی دووەمی ١٨٦٩ Aguadulce، پەنەما |
مردن | ١٦ی ئابی ١٩٣٧ ساڵ ژیاوە) Monrovia, California، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٦٧
منداڵ | Roberto Francisco Chiari Remón |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیسپانی |
پیشە | سیاسەتوان |
ئەندامی حیزبی | National Liberal Party |
خەڵاتەکان | Grand Cross of the Order of the Sun of Peru |
چیاری لە ساڵی ١٩٠٩ تا ١٩١٤ بەڕێوەبەری گشتی بانکی نیشتمانی پەنەما بووە.[1] لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانییەوە وەک سێیەم دەستنیشانکراوی سەرۆکایەتی بۆ خولی ١٩١٠–١٩١٢ ھەڵبژێردرا، ھەروەھا وەک یەکەم دەستنیشانکراوی سەرۆکایەتی بۆ خولی ١٩١٢–١٩١٤، ھەروەھا وەک یەکەم دەستنیشانکراوی سەرۆکایەتی بۆ خولی ١٩٢٢–١٩٢٤.[2]
دواتر لە یەکەمی تشرینی یەکەمی ١٩٢٤ تا ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٨ وەک سەرۆکی پەنەما ھەڵبژێردرا.
کوڕەکەی ڕۆبێرتۆ فرانسیسکۆ چیاری کە وەک باوکی لیبراڵ بوو، لە ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٦٤ سەرۆکی پەنەما بووە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.