From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕادیۆی تەورێز (تۆڕی دەنگی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات) وەک دووەمین ڕادیۆی ئێران دادەنرێت لە ڕێکەوتی دروستبوونییەوە، یەکێکە لە ڕادیۆیەکانی ڕێکخراوەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران و فرە کۆمەڵەی دەنگ و ڕەنگی ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات. ئەم ڕادیۆیە لە شاری تەورێز، شەقامی ٢٩ی بەھمەن، ٢٤ کاتژمێر کاردەکات.[1][2][3]
ڕادیۆی تەورێز لە ساڵی ١٩٤٦[4] دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٧ەوە لەژێر ناوی «تۆڕی دەنگی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات» کاردەکات. کۆی پەخشی ئەم ڕادیۆیە لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ٤١٨٠ کاتژمێر بەرنامەسازی بووە، و لە ساڵی ٢٠١٦دا، لە ڕووی بەرھەمھێنانەوە پلەی دووەمی وڵاتەکەی بەدەستھێناوە.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.