چاوەڕوانی گۆدۆ
شانۆگەرییەک لە دەرھێنانی ساموێل بێکێت From Wikipedia, the free encyclopedia
شانۆگەرییەک لە دەرھێنانی ساموێل بێکێت From Wikipedia, the free encyclopedia
چاوەڕوانی گۆدۆ (بە ئینگلیزی: Waiting for Godot) یەکێکە لە شانۆنامەکانی نووسراوەی ساموێل بێکیت، ئەم پەرتووکە یەکێکە لە بەرھەمە وێژەییە بەناوبانگەکانی جیھان.
![]() | ئەم وتارە پێویستی بە بەستەری زیاترە بۆ وتارەکانی تر تا یارمەتیی یەکخستنی لەگەڵ ئینسایکڵۆپدیاکە بدات. (نیسان ٢٠١٧) |
چاوەڕوانی گۆدۆ | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩ |
سەرناو | En attendant Godot |
جۆر | شانۆنامە |
چەشن | theatre of the absurd |
دانەر | ساموێل بێکیت |
Location of first performance | Theatre de Babylone |
وڵاتی بنەڕەت | فەڕەنسا |
زمان | زمانی فەڕەنسی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢ |
Date of first performance | ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣ |
خەڵاتەکان | ١٠٠ کتێبی سەدەی لو مۆند |
کەسایەتییەکان | Vladimir، Estragon، Pozzo، Lucky |
دێڕی سەرەتا | Estragon (renonçant à nouveau) — Rien à faire. |
کۆتا دێڕ | Estragon — Allons-y. [Il ne bougent pas.] |
ئێوارانێ، لە ڕێگایەک، لە دەرەوەی شارێ، لە پاڵ دارێکی بێ گەڵا، دوو مرۆڤی بە ڕواڵەت ھەژار و سەرگەردان بە ناوانی ئیستراگۆن و واڵدیمر لەگەڵ کەسێک بە ناو گۆدۆ کە نازانن کێیە بڕیاریان داوە یەکتر ببینن و چاوەڕوان دانیشتوون. چاوەڕوانی ھیوایێکن بۆ ژیان.
ئیستراگۆن شەوی پێشووی لە ناو چاڵێکدا ڕایبواردووە و کەسانێکی نەناس زۆریان لێ دابوو. قسە سەبارەت بە لێدان، دەیانخاتە بیری توند و تیژی خەڵک و بەداخ دەبوون کە بۆ لە ساڵی ١٩٠٠، ئەو جار کە جوان و لەبار بوون، لە بان بۆرجی ئیفێل خۆیان نەخستە خوارەوە. ئیستراگۆن لە کەوشە تەنەکانی کەوا پای دەتێرنە ئێش و والدیمێر لە کڵاوەکەی کەوا بووە بایس خوریان سەری و ھەر وەھا نەخوشیی میزڵدان، ئازار و ژان دەبینن. ناتوانن ئەو جێگا بەجێ بھێڵن چۆن چاوەڕوانی گۆدۆن و ناچارن لەم شوێنە بمێنن تا ئەو کاتە گۆدۆ بەڵێنی ڕاست دەکاتەوە لەگەڵیان. ئەمان نە دڵگەرمیکیان بەم عەھد و بەڵێنە ھەیە نە بە ئەو شوێنەی دیداریان کە ئەم جێگایە و لە ژێر ئەم دارەسە.
بەڕاس چ داخوازێکیان لە گۆدۆ ھەیە؟ لە دۆعا و پاڕانەوە و چاوەنواڕێ و ویستی بێ چاوەروانی دەدوێن. بێ ئەوەی گۆدۆ ھیچ بەڵێنێکی پێیان داوێت؛ بەڵام ھیوادارن بە یارمەتی ئەو؛ ھەر لە ئەمشەو لە ناو جێگاێکی وشک و گەرم بە زگێکی پڕ و تێر بخەون. کاتێ بانگی قێڕەی وا ڕەنگە ھاتنەوەی گۆدۆ بانگەواز بکات، دەژنەون دەتۆقن و دەلکن بەیەکتردا. دیسان چاوەڕوان دادەنیشن. ئیستراگۆن برسیەتی و واڵدیمریش کە وا دەنکە گێزەرەکەی لە گیرفانیا شاردووەتەوە، پێی دەدا. دوای ئەمە بێجگە شەلەم ئیدی ھیچێ نامێنێ.
ھاتنەوەی کەیخایی ( پۆزۆ ) لەگەڵ نۆکەرەکەی ( لووکی ) ژیانیان لە یەکجۆری دەر دەھێنێت.
ئەم وتارە ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتارە لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.