From Wikipedia, the free encyclopedia
چاندریکا کوماراتونگا (بە زمانی سینھالی: චන්ද්රිකා බණ්ඩාරනායක කුමාරතුංග ، بە زمانی تامیلی: சந்திரிகா பண்டாரநாயக்க குமாரதுங்க ، لە دایکبووی ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٤٥) ژنە سیاسەتوانی سریلانکییە. ئە لەماوەی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ تاکوو ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥، بوو بە پێنجەمین سەرۆکی سریلانکا. هەروەها لە ماوەی ١٩ی ئابی ١٩٩٤ تاکوو ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ سەرۆک وەزیرانی سریلانکا بوو. ئەو یەکەمین ژنە سەرۆکی سریلانکایە. ئەو لە ماوەی ١٩ی ئابی ١٩٩٤ تاکوو ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤، ئەندام پەرلەمان بوو.[1][2]
چاندریکا کوماراتونگا | |
---|---|
بە سینهالی: චන්ද්රිකා බන්ඩාරනායක කුමාරතුංග | |
لەدایکبوون | Colombo، سریلانکا | ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٤٥
باوک | S. W. R. D. Bandaranaike |
دایک | سیریماڤۆ باندرانایکا |
ھاوسەر | Vijaya Kumaranatunga |
پیشە | سیاسەتوان |
شوێنی کارکردن | نەتەوە یەکگرتووەکان |
پەروەردە | Sciences Po، Sciences Po Aix-en-Provence |
دانیشتووی | Horagolla Walauwa |
ئەندامی حیزبی | Sri Lanka Freedom Party |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 1994 Sri Lankan presidential election، 1999 Sri Lankan presidential election |
ئایین | بودیزم |
خەڵاتەکان | Commander of the Legion of Honour |
ئەو لە کۆلۆمبۆ لە زانکۆیەکەی ڕۆمان کاتۆلیکی بەشی یاسای دەستپێکرد بەڵام تەواوی نەکرد، دواتر چووە فەڕەنسا لەوێ لەڕێی سکۆلاریشیپێکەوە دەستی بەخوێندن کرد لە پەیمانگای فەڕەنسی، دوای ساڵێک لە خوێندنی زمانی فەڕەنسی ئەوا لە ساڵی ١٩٧٠ توانی بڕواننامەی دبلۆم لە زانستە سیاسییەکان وەربگرێت. ئەو لە ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٣،[3][4] هەر لە فەڕەنسا چووە بەر خوێندنی دکتۆرا لە گەشەپێدانی ئابووری. ئەو لە ئێستادا زمانەکانی سینھالی، ئینگلیزی و فەڕەنسی دەزانێت.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.