From Wikipedia, the free encyclopedia
پەستانی چاپکردن (بە ئینگلیزی: Printing press) ئامێرێکە بە کار دێت بۆ چاپکردنی وێنە و نووسین لەسەر کاغە و قوماش، ئەم ئامێرە زیاتر بەکاردێت بۆ چاپکردنی کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامە و پۆستەرات.[1]
داھێنەری ئامێری چاپ یۆھانس گووتنبێرگ یوو کە داھێنەرێکی ئەڵمانی بوو، کە لە ساڵی ١٤٤٠دا ئامێری چاپی داھێنا و شۆڕشێکی دروست کرد و، بەو ھۆیە و پیشەی چاپی بە ئەورووپا ناساند.[2]
دەوترێ پێش یۆھانس گووتنبێرگ چینیەکان یەکەم کەس بوونە ئامێری چاپیان داھێناوە، لە ڕێگای قالبی داری ھەلضکەندراو شێوەکانیان دەنەخشاند بە ڕەنگ و دواتر لەسەر جۆرە کازغێک چاپیان دەکرد، یەکەم کەس لە چین بە داھێنەری ئامێری چاپ دادەنرێت (Bi-Sheng) بوو کە لە ساڵی ١٠٤٥ ئامێرێکی داھێنا بۆ چاپ بەڵام لەبەر زۆری پیتی چینی چینیەکان گرنیان پێ نەدا و سوودیان لێ نەبینی.[1]
لە ساڵی ١٦٠٥دا یەکەم ڕۆژنامە لە مێژووی مرۆڤایەتی لە شاری ستراسبۆرگ لەلایەن (یۆھان کارۆلوس) بەناوی Relation، بە زمانی ئەڵمانی دادەمەزرێنرێت. لەم چرکەساتەوە ڕۆژنامە وەکو پیشەسازییەکی نوێ بۆ بەرھەمھێنانی ھەواڵ و دەنگوباس و زانیاریی سەرھەڵدەدات و لە سەدەی نوزدەھەمیشەوە دەبێت بە فاکتەرێکی کاریگەر لە پرۆسەی بەکۆمەڵگابوون و ڕووبەرێکی گرنگ و نوێ لە دروستکردنی پردی پەیوەندیی لەنێوان تاک و گروپ و ناوچە جیاوازەکانی یەک وڵات.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.