شارێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
پۆلدەشت یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەکەوێتە باکوری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران و ناوەندی شارستانی پۆلدەشتە، ئەم شارۆچکەیە بە دووری (٤٩)کم دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی ماکۆوە و بەدووری (٢٩)کم دەکەوێتە باکوری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی شەوتەوە، بەدووری (٥١)کم دەکەوێتە باکوری شارۆچکەی قەرەزیائەددینەوە، بەدووری (٣٣)کم دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای نەخچەوانەوە. ئەم شارۆچکەیە لە سەر سنوری ووڵاتی ئێران و کۆماری ئۆتۆنۆمی نەخچوان ھەڵکەوتووە و کەوتووەتە سەر ڕۆخی ڕووباری ئاراس و ڕووباری زنگبار ئەم شارۆچکەیە دەکات بەدووبەشەوە و بە ڕووباری ئاراس دەگات، ئەم شارۆچکەیە ھاوسێی شارۆچکەی شاتەختی کۆماری ئۆتۆنۆمی نەخچەوانە، دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە لە کورد و ئازەری پێکھاتوون، لەم شارۆچکەیەوە بەئاسانی گوندەکانی شاتەختی نەخچەوان و بیناکانی شاری نەخچەوان دەبینی، شارۆچکەیەکی بازرگانی ھەڵکەوتووە.[1][2]
پۆلدەشت
Puldəşt - پلدشت - عەرەبلەر - عەرەبلو - عەرەب چۆلی | |
---|---|
Poldasht | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
شارستان | پۆلدەشت |
ناوچە | ناوەندی شارستانی پۆلدەشت |
دروست بوونی | ١٩٥٩ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | ئەکبەر عەبدوڵا نەژاد |
ڕووبەر | |
• شاری | ٢٫٨٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫١١ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٧٨٤ مەتر (٢٬٥٧٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شارۆچکە | ١١،٤٣٧ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی)، ئازەری |
• ئایین | شیعە دوانزە ئیمامی، سوننە |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
وێبگە | http://www.poldasht.gov.ir/ http://www.poldasht.gov.ir |
پۆلدەشت لە کەناری ڕووباری ئاراسدا ھەڵکەوتووە، ڕوباری زەنگەبار ناوەندی شار دەبڕێت و بە ڕووباری ئاراس دەگات، ئاو و ھەوای پۆلدەشت نیمچە ووشکە. زستانی زۆر ساردە و ھاوینی گەرمە، ئەم شارە کەوتۆتە نێوان ھەردوو دەشتی شیبلو و زەنگەنە، چواردەوری ڕووباری ئاراس بە دارستان دەورە دراوە کە ئەمەش جوانی بەم شارە بەخشیوە. پۆلدەشت لە سێ ناوچە پێکھاتووە:[4][5][6]
پیشەی سەرەکی دانیشتوانی ئەم شارە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریە، بەڵام پاش رووخاندنی یەکێتی سۆڤیەت و دروست بوونی کۆماری ئازەرباینجان، پۆلدەشت وەک شوێنێکی بازرگانی گرنگ دەرکەوت و زۆری دانیشتوانی بە کاری بازرگانییەوە خەریکن. لەم چەند ساڵەی دوایدا بە دروست کردنی ئاوبەندی ماکۆ و ئاولادان بۆ گوندەکان جارێکی کە لەم ناوچەیەدا کشتوکاڵ پەرەی سەندەوە.[12][13][14][15][16][17]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.