From Wikipedia, the free encyclopedia
پاڵەوانی چیرۆک یان پڕۆتاگۆنیست کەسایەتیی سەرەکیی چیرۆکێکە. وشەی پڕۆتاگۆنیست وشەیەکی یۆنانیی کۆنە کەوا بە واتای «ئەو کەسەی ڕۆڵی یەکەمی ھەیە» دێت.[1][2]
پاڵەوانی چیرۆک کڕۆکی چیرۆکەکەیە و ھەندێک بڕیاری گرنگ دەدات لە چیرۆکەکە کەوا ھەر خۆیشی ئاکامی بڕیارەکانی دەبینێت، پاڵەوانی چیرۆک کاریگەرترین کەسایەتی یان کارەکتەرە بەدرێژایی چیرۆکەکە. ئەگەر چیرۆکێک چیرۆکێکی لاوەکی (Subplot) لەخۆ بگرێت، یاخود لە چەندین چیرۆکی جیاواز پێک ھاتبێت، ئەو کات دەشێت ھەر چیرۆکە و پاڵەوانێکی ھەبێت.[3]
پاڵەوانی چیرۆکێک زۆربەی کاتەکان لەلایەن نەیاری چیرۆکەوە بەرپەرچ دەدرێتەوە. کەسایەتییە شەڕانگێزەکەی چیرۆکەکە بەربەست و ئاڵۆزی دەخاتە بەردەم پاڵەوانەکە کەوا پاڵەوانەکە تاقی دەکاتەوە و لە ئەنجامدا بەھێزی و لاوازیی پاڵەوانەکە دەردەخات.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.