From Wikipedia, the free encyclopedia
وێژەی کوردیی مناڵان بەو وێژەی مناڵانە دەوترێت کە بە شێوەزارەکانی جۆراوجۆری زمانی کوردی نووسرابێت. لە وێژەی کوردیدا وێژەی مناڵان لە سەدەی بیستەمی زایینی دەستیپێکراوە و نووسەران و شاعیرانی کورد بە شێوەزارەکانی جۆراوجۆری زمانی کوردی ھەڵبەست و چیرۆکیان بۆ مناڵەکان نووسیوە.
یەکێ لەو شاعیرە کوردانەی کە شێعری تایبەتی بۆ مناڵان نووسیوە عەبدوڵڵا گۆران بووە.
شێرکۆ بێکەس کتێبێک بۆ منداڵان بەناوی کوکوختیە بزێوەکە نووسیوە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە سلێمانیدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.[1]
لە دەڤەری کوردیی باشووری، ڕزا مەوزوونی بە ١٠ پارچە ھەڵبەستی مناڵان لە کۆتایی کتێبی کۆمەھەڵبەستی «یەی شەو ئەگەر بچیدن» لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ یەکم جار بە شێوەی نووساری ھەڵبەستی مناڵانی بە کوردیی باشووری بڵاو کردەوە. ئەو دواتر لە ئازاری ٢٠٠٥ بە بڵاوکردنی «میمگە جاڕووبەرقی» شێعر ھوندنەوە بۆ مناڵانی بەم شێوەزارە بەردەوام کرد. لە ئیلام مستەفا بەیگی دەستیکرد بە ھوندنی شێعر بۆ مناڵان بە شێوەزاری کوردیی باشووری. بجگە لە بڵاوکردنی چەن کتێبی مناڵان بە کوردیی باشووری، دامەزراندنی دەبیرخانەی ھەمیشەیی مێھریجانێک بۆ ھەڵبەستی کوردیی مناڵان لە شارستانی ئەیوان لەژێر ناوی «مێھریجانی مناڵ و مەلۊچگ» لە ساڵی ٢٠١٣ بوو بە ھۆکاری زێدەکردنی بەرھەمھێنانی کارەکانی وێژەی مناڵان بە شێوەزاری کوردیی باشووری. یەکمین خولی ئەم مێھریجانە لە پایزی ٢٠١٣ و چوارەمین خولی لە ٢٠٢٠دا بەڕێوەچوو. ھەڵبەستوانەکان و نووسەرانێک وەکوو مەیسەم خۆرانی، کەیوومەرس بەڵەدە، لەیلی جەعفەری، جەمشێر وەیسی، موجتەبا کارخاھی، زارا مرادپوور، سارۆ خوسرەوی، محەممەد مرادی نساری، سالار شێرزادی، ئەحمەد بەساتی، مەھناز مرادی، سومەیە فەلاحی، داریووش ھمەتی، سومەیە سەفەری، محەممەدڕەزا ئەڵڵاھدادی، مەیسەم ڕەجەبی و ... لە زەمینەی وێژەی مناڵان بە کوردیی باشووری کارانێکیان بەرھەم ھیناوەتەوە.[2][3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.