وڵاتانی تەوەر

From Wikipedia, the free encyclopedia

وڵاتانی تەوەر

وڵاتانی تەوەر یان بەرەی سەنگەر (بە ئینگلیزی: Axis power، بە ئەڵمانی: Achsenmächte، بە ئیتالی: Potenze dell'Asse) ئەو دەوڵەتانە بوون کە ھاوپەیمانییەکی سەربازییان پێک ھێنا لە جەنگی جیھانیی دووەمدا، ئەڵمانیای نازی لە خۆ ئەگرت بە سەرکردایەتی ئەدۆڵف ھیتلەر و ئیتاڵیای فاشی و پاشان ژاپۆن چووە ڕیزیانەوە بە بۆمبارانکردنی بەندەری بیرل ھاربۆری ئەمریکی.[١] چەند وڵاتێکی تر چوونە ڕیزیانەوە وەک نەمسا، ڕۆمانیا، بولگاریا و ھەنگاریا، شەری جیھانی دووەم ساڵی ١٩٣٩ دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٩٤٥ بەردەوام بوو و شەڕەکە لە بنەمادا لە نێوان سێ دەوڵەتەکەی تەوەر (ئیمپڕاتۆری ژاپۆنیئەڵمانیائیتاڵیا) دا بوو لەگەڵ وڵاتەکانی ھاوپەیمانی (یەکێتیی سۆڤیەت - بەریتانیاوڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)، کە کۆتایی ھات بە سەرکەوتنی ھاوپەیمانان.[٢]

Thumb
██ وڵاتانی تەوەر██ وڵاتانی پاڵپشتیکەر

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.