سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەنری کیسینجەر (بە ئینگلیزی: Henry Alfred Kissinger؛ لەدایکبووی ٢٧ی ئایاری ١٩٢٣ لە فورت، ئەڵمانیا - مردووی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە کۆنێتیکت، ئەمریکا) لە ساڵی ١٩٣٨ لە ترسی ھەڕەشەی نازییەکان لەگەڵ تەواوی ئەندامانی خێزانیدا بەرەو ئەمریکا ھەڵھاتوون و لە ویلایەتی نیویۆرک گیرساونەتەوە، لە ١٩ی مانگی ژونی ١٩٤٣دا ناسنامەی ئەمریکی وەرگرتووە و بووە بە ھاووڵاتی ئەمریکا و پاشان وەک سەربازێکی ئەمریکی لە کۆتایی جەنگدا گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا، و وەک ئەفسەرێکی ئەمریکی سەرەتا لە کریدفێڵد و پاشان لە ھایدلبێرگ خزمەتی کردووە.[1][2]
ھێنری کیسینجەر | |
---|---|
Henry Alfred Kissinger | |
لەدایکبوون | Heinz Alfred Kissinger ٢٧ی ئایاری ١٩٢٣ فورت (کۆماری ڤایمەر) |
مەرگ | ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (١٠٠ ساڵ ژیاوە) Kent (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) |
گۆڕ | گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن |
زانکۆ |
|
پیشە | سیاسەتوان، political scientist، دیپلۆمات، نووسەر، پێشەنگکار، pedagogue، خوودژیاننامەنووس، خاوەن کارەکان، foreign minister |
شوێنکار |
|
حیزب | پارتی کۆماری |
ھاوسەر | Ann Fleischer، نانسی کیسینجێر |
باوان | |
خێزان | Walter Kissinger |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | https://www.henryakissinger.com/ |
واژوو | |
پلە | National Security Advisor (١٩٦٩–١٩٧٥)، سکرتێری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٩٧٣–١٩٧٧)، Chancellor of the College of William & Mary (٢٠٠٠–٢٠٠٥) |
Rank | sergeant |
لق | سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
خوێندنە باڵاکانی خۆی لە ئەمریکا تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا لە زانکۆی ھارڤارد و چەندین کتێبی لەو زانکۆیەدا سەبارەت بە ھێزی پەرچەبەرگری بۆمبای ئەتۆم بڵاوکردووە کە بەھۆیەوە لەگەڵ ژیانی سیاسیدا تێکەڵاو بوو.
سەرەتا ئەندامی پارتی دیموکراتەکان بوو، پاشان لەم پارتە کشایەوەو بوو بە ئەندامی پارتی کۆمارییەکان، لە ڕاستیدا کیسینجەر خەونی ئەوەی ھەبوو کە ڕۆژێک لە ڕۆژان خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئامادە بکات بەڵام لەبەر ئەوەی لە دایک بووی ئەمریکا نەبوو ئەو ئاواتەی نەھاتە دی.
لە چەندین بەڕێوەبەرایەتی جیاوازی ئەمریکادا پۆستی دیپلۆماسی جیاوازی وەرگرتووە، سەرەتا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بوو پاشان لە ساڵی ١٩٧٣ەوە لەگەڵ ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی نکیسۆن و فۆرد پۆستی وەزیری دەرەوەی ھەبووە.
ڕۆلی ئەم کەسایەتییە لە پرسە گرنگەکانی وەک شەڕی سارد و جەنگی ڤیێتنام و پرۆسەی ئاشتی ڕۆژھەڵاتی ناوین زۆر دیار و ئاشکران، و بە ئەندازیاری ڕێکەوتن نامەی کامپ دەیڤد دەناسرێت.[3]
کیسینجەر وەک کەسایەتییەکی ناسراو، بەوە تاوانبار دەکرێت کە لە سیاسەتی خۆیدا نەک زۆر دڵڕەق بەڵکوو لە ھەندێک کارەساتی گرنگیشدا بە پێشێل کاری مافی مرۆڤ و کۆم کوژی ناوی دەرکردووە. لەوانەش:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.